لەجیاتی ئەوەی بیكەیتە دووژن ،ژنێك بۆ گەنجێك بهێنە خێرترە
رۆژگار موحسین 23/03/2021
نرخی ئاڵتون و پرۆسەی هاوسەرگیری
ڕۆژانە لەوێ و لەوێ (باسی کوردستان و عێراق دەکەم ) ، گوێ بیستی هینانی ژنی دووەم و سێ یەم و چوارەم دەبین بەبیانووی جۆراو و جۆر و بە پاساوی شەرع و ئاین یەکێ گوێ لێبی هەموو بڕگە پیرۆزەکانی قورعان و فەرموودەکان کاری پێکراوە تەنها ئەو ئایەتە نەبێت
بەدەیان گەنج ئاواتیانە ژیانی هاوسەرگیری پێک بینین بەهۆی نەبوونی وگرانی نرخی ئاڵتوون ناتوانن ئەو پڕۆسەیە ئەنجام بدەن، با هەوڵ دەین بۆ وان ئاسانی کەین ، لەبڕی ئەوەی تۆ بیکەیتە دوو با گەنجێک ژنێک بینی و خێزانێک دروستکا ئەگەر خەمی شەرع و دینتە خۆ ئەوەیان خێرترە،
با کۆمەڵگا هوشیار کەین کە ئاڵتوون پێوەر نیە بۆ خۆشبەختی ژیان ، با کارئاسانی بۆ گەنجەکان بکەین ، باداوای زێروو خاشاک و پارەی زۆر نەکەین بۆ کچەکانمان ، قورسایی نەخەینە سەر ئەستۆی ئەو گەنجە ، ئەوانە هەمووی خێر نیە؟