Alternate Text

سیستەمی یەک پەنجەرە ھەنگاوێکی تری گرنگی قوباد تاڵەبانی

سەروەر بەرزنجی‌ 23/03/2021

دوێنێ لەلایەن ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی پڕۆژەیەکی گرنگ ڕاگەیەنرا کە ناسراوە بەسیستەنی یەک پەنجەرە.
ئەم پڕۆژەیەی ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بیرۆکەیەکی گرنگ و بەرەو پێشچوونی بواری دەوڵەت داری و حوکمڕانیە لە چوارچێوەی کیانی ھەرێمی کوردستان.
ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە گلەیی زۆریان ھەیە لەکاتی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان لە تەواوی فەرمانگەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و گلەیی ئەوە دەکەن زۆر ھیلاک دەکرێن و مامەڵەکانیان کاتێکی زۆریان دەوێت.
بەڵام ڕاگەیاندنی ئەم پڕۆژەیەی ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ھەنگاوێکی گەورەو گرنگە بۆ کەم کردنەوەی ناڕەزایەتیەکانی ھاونیشتیمانیان  لەپای ڕایی نەکردنی کارەکانیان بەشێوەیەکی درووست و کاتێکی گوونجاو
ھەروەھا ھەنگاوێکە کە دەکرێت لەداھاتوو بەتەواوی کۆتایی بەوە بێت بواری گەندەڵی و ڕۆتینات لەسەرجەم ئەو داموو دەزگایانە کۆتایی بێت کە ئەم پڕۆژەی تێدا پەیڕەو دەکرێت.
بەڕاگەیاندنی ئەم جۆڕە پڕۆژانە لەلایەن ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانیەوە.ئەو ڕاستیە دەر دەخە خودی بەڕێزیان زۆر بەجدی دەیەوێت داموو دەزگاکانی ھەرێم بە سیستەماتیک بکرێن و نموونەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت داریەکی تەندرووست بێتە ئاراوە کە کارو بارەکانی ھاونیشتیمانیان بەئاسانی تێدا ڕایی بکرێت.
ھەروەھا لەڕوانگەیەکی تریشەوە ئەم پرۆژەیە دەری دەخات ئیرادەیەکی باش ھەیە لەناو سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە خوازیارن  گرفتەکانی ھەرێم و ھاونیشتیمانیان چارەسەر بکرێن.
بۆیە پێویستە ھەموو ھاونیشتیمانیان بەگرنگەوە لەو پڕۆژەیە بڕوانن و پشتگیری بکەن کە ئامانجی سەرەکی جێ بەجێ کردنی خواستەکانی ھاونیشتیمانیانە لەھەرێم بۆ ئەوەی سەرجەم کارەکانیان بەباشی ڕایی بکرێن لەداموو دەزگاکانی حکومەتی ھەرێم.

ھەروەھا پێویستە ئەم پڕۆژەیە بکرێتە پڕۆژەیەکی گشتگیری حکومەتی ھەرێم لە ھەموو ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمن.
نابێت بیانووی ناوچەگەری و حیزبایەتی ڕێگری لەم پڕۆژە گرنگەی ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بکات
چوونکە ئەم پڕۆژەیە خزمەتێکی گەورە بە کۆی حکومەتی ھەرێم دەکە.