لەدەرونزانیدا
ئاماژە بەوە دەکرێت کە زمانی دایک ئارامی دەرونی بەمرۆڤ دەبەخشێت، بۆیە باشترە
مناڵ سەرەتا بە زمانی دایک فێری گفتوگۆ بکرێت، بەڵام ئەمرۆ نەوەیەک لەکۆمەڵگەدایە زمانی
دایک بەباشی نازانێت.
مەرجیش
نییە هەموویان لەقوتابخانە ناحکومییەکان بن بەڵکو باسی زۆرینەی منداڵ ومێردمنداڵ و
هەرزەکاران دەکەین کە پێیان خۆشە بەزمانی بیانی تەنانەت قسەش بکەن .لەبەرئەوەی
دەربڕینەکانیان بۆ ئاسانترەو باشتر دەزانن گفتوگۆی جدی بکەن، ئەوان نەوەی ( یوتوب
و زانیاری دەستکردن) بۆیە زمانی بیانیان زۆر بەهێزترە لەزمانی کوردی.
ئەمەش
خاڵی پۆزەتیف و هیوایە بۆ داهاتوو بەڵام ، لەروی کەلتوری و دەرونی و نەتەوەییەوە
گرفت بۆ کەسایەتی ئەونەوەیە دروست دەبێت. کە بەشێک لە ژیانی کە پەیوەستە بە ژیانی
کۆمەڵگەکەی ونی دەکات، زۆربەی نەوەی تازە کێشە لە بەکارهێنانی وشە و دەربڕینەکانیان هەیە، ئەمەش هۆکاری ئەوەیە هونەر و رۆشنبیری ئەمڕۆمان بەشی ئەو نەوەیە ناکات و تێریان ناکات.
بۆ نمونە؛ لە نەوەی رابردوودا هەموان سەیری فلیم کارتۆنە عەرەبییەکانمان
دەکرد ئاشنا بووین بەعەرەبی، بەڵام زمانی دایک لامان هەر پلە یەک بوو لەبەرئەوەی
ئاستی پێشکەوتن لاواز بوو شتێک نەبوو هەیمەنەی هەبێت بەسەر ڕۆشبیریماندا زۆرینەمان
تەنانەت بەپەندی کوردی دەدواین.
دوای
راپەرین ئەو فلیم کاتۆنانە دۆبلاج کران بۆکوردی شانسێک بوو بۆ ناسین و چێژ بینین
لە زمانی کوردینان، بەڵام ئێستادا ئەوفلم کارتۆنانە چونە لاپەڕەکانی مێژوەوە،
هەرگیز نەوەی ( یوتوب و دزنی و شاهید) پێی ڕازی نابن... کێشەکە لێرەوە دەستپێدەکات
سوکانی ڕۆشنبیری بەدەست کێوەیە؟ نە هەوڵدان بۆ بەرهەمێک هەیە کە جێیگای سەرەنجی
ئەم نەوە ژیرەی ئەمڕۆ هەیە و نەکەس بیر لە ئایندەی زمان زانی ئەم نەوەیە دەکاتەوە.
منداڵ
چی لەزمانی دایک بکات کە زمانی دایک خاوەنی بەرهەمێک نییە جیفای رازیبونی ئەوبێت،
زمانی کوردی بەوچی کەبەرهەمێکی وەکو فلیمی (کۆکۆ)ی ئەمەریکی مەکسیکیی نەبێت، کە
ڕۆبچێتە دەرونیەوە بەزانیاری و زانست و دنیای ڕۆح وعەدالەتیان پێ ئاشنا بکات.
فلیمێک پێدەڵێت کرۆمۆسۆمەکان چۆن خواستەکانمان بۆدیایدەکەن ، فلیمێک بەجوانترین و
باشترین شێوە کەدوور لەترس باسی مردن و دنیای مردوان دەکات، کاتێک مناڵ ئەم فلیمە
دەبینێت ئیتر بۆچی سەیری بەرهەمە ساردوسڕە کوردیەکان بکات لە یوتوب کە زۆر لەخوار
ئاستی رۆشنبیری ئەم نەوەیەوەن.
لەلایەکی
تریش ئەوەی هەیە لەسەر چاپکراوەکانیش هەمان ئازاری هەیە، بۆیە
ناکرێت ئەوەندە بگوترێت خێزان بەرپرسە لە پاراستنی زمانی دایک بەتەنیا، ئەوە
سیاسەتی پاراستنی زمانی دایکە کە ئێمە نیمانە بەرپرسە لە پاراستنی زمانی دایک...