بەناوی ئیمۆجی ئاڵای کوردستانەوە، داتای کورد لە ئێنتەرنێت وێرانکراوە
سەربەست نەجمەدین 23/03/2021
بەناوی ئیمۆجی ئاڵای کوردستانەوە، داتای کورد لە ئێنتەرنێت وێرانکراوە
ساڵێک لەمەوبەر، بەناوی پشتگیریی و بەدەستهێنانی پاڵپشتییەوە هەڵمەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئینتەرنێت بە هاشتاگێک بۆ زیادکردنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان دەستیپێکرد.
هەڵمەتەکە پاڵپشتییەکی زۆری بەدەستهێنا لەلایەن خەڵک و میدیاکانی هەرێمی کوردستانەوە، بەجۆرێک بەس سەیری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت بکردایە ناوەرۆک و کۆمێنتەکان یەک پارجە ببوە ئەو هاشتاگە، لەسەرێکیشەوە ئەکتیڤی زۆری بۆ پەیجەکان هێنابوو.
لەوکاتەدا چەند کەسێک وەک زانیاریی و بە بەڵگەوە، خەڵک و میدیایان لەو بابەتە ئاگادارکردەوە کە ئەو رێگەیەی گیراوەتەبەر بۆ زیادکردنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان، هەڵەیە و دەبێتەهۆی روخانی ژێرخانی داتای کورد لە ئینتەرنێت کە چەند ساڵێکی کەم بوو بەهەزار دەردەسەری دروستکرابو، بەڵام گوێیان پێنەدا و تۆمەتبار کران بەوەی دژی ئاڵا و ئەو کەس و شوێنەن کە هەڵمەتەکەی راگەیاندووە.
لەئێستادا و ئەو ماوەیەی تێپەڕیوە، زۆر بە رونی کاریگەری ئاڵا و وڵاتی تاجیکستان بەسەر کورد و کوردستانەوە دەرکەوتوە، بەجۆرێک کە ژیریی دەستکردەکانی وەک (چات جی پی تی، گرۆک ئەی ئای، مێتا ئەی ئای..هتد) بەشێک لە داتا و ئەرشیفی کورد کە لە بزوێنەرەکانی گەڕانەوە دەستیان کەوتووە تێکەڵیان کردوە لەگەڵ کەلتور و داتای وڵاتی تاجیکستان و کەسێکیش نییە ئەم بارە خوارە راستبکاتەوە، بە تایبەت جلوبەرگی کورد و تاجیکستان بەجۆرێک تێکەڵ بون دەبێت زۆر بە ورد و رونتر بە ژیریی دەستکردەکان بڵێی چیت دەوێت و چیت ناوێت و بۆی راست بکەیتەوە ئاواش نایهێنێتەوە سەر رێچکەی خۆی و کەمێک نزیکی دەکاتەوە.
ئێمە دژی هیچ کەس و لایەن و شوێنێک نین بەڵکو ئەوەی لە تواناماندا بێت و بیزانین ئامادەین بۆ هاوکاریی، بەڵام هەندێ جار کە رێگەیەکی هەڵە ئاشکرادەکەیت و بەشێوازێکی جوان بە خەڵک دەڵێی ئەو رێگەیە هەڵەیە و تکایە بابەتەکە زانستییە و ئەوەی دەکرێت و دەوترێت ناگونجێ لەگەڵ زانست بەڵام قسەی زۆر و تۆمەتی خراپت دەخەنە پاڵ و وات لێدەکەن ساحەکەیان بۆ چۆڵ بکەیت و بەمجۆرە ژێرخانی داتای کورد لە ئینتەرنێت وێران بکەن.
هیوادارم ئەم بابەتەش وەک ئەوانی دیکە بەهەڵە لێی تێنەگەن، ئەگەر ئێمە هەڵەین داوای لێبوردن دەکەین و زانست سنوری نییە و کەسی زیرەکتر لەبوارەکەدا هەیە، بێگومان (اللە) لە هەموان زاناترە.
ئەم وێنانەش نمونەیەکن لەو سەدان نمونانەی بەهۆی ئەو هەڵمەتەی هاشتاگی تاجیکستانەوە داتای کورد گۆڕاوەو ژێرخانمان بەرەو لەناوچون دەچێت.
سەربەست نەجمەدین
وێنەکان