Alternate Text

وەرگێرانی کتێبەکەی جۆن بۆڵتن بۆ؟

داره‌وان حاجی حامید‌ 23/03/2021

ئەم کتێبە بەهایەکی تایبەتی ئەبێت لە ڕووی وەرگێڕانەوە بۆ زمانی کوردی و بە تایبەتی بۆ خوێنەرانی کورد لەوانەی کە ناتوانن لە ڕێگەی زمانی یەکەم و کتێبەکەوە بە مەبەستەکانی بگەن . ئەم کتێبە لە ساتە وەختێکی مێژوویدا ئەکەوێتە بەردیدی خوێنەران و لە الیەن گەورە سیاسە ت مەداری مەزنترین دەوڵەتی دنیا واتە والتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە نووسراوە کە تا ئەم ساتە مێژووییە یەکەمین هێزو بڕیار دەررو داڕێژەرو ڕێکخستنەوەوی جیۆپۆلیتیک و ڕووداوە سیاسیە کانی دنیایە و لە پشتی هەموو ڕووداوەکانەوەیەو هێزێکە تا چەند بۆ کەسانێک لوتکەی دیمکراسیەت و ئارامی و پارێزەرو مافی مرۆڤە بەاڵم بۆ کەسانێکی دی و دەوڵەتانی دی هێشتا هێزێکی شەڕانگێزو دوژمنکار و بەرژەواندخوازە .

بۆیە ئەم کتێبە لە پشتی پەردەوە ڕاستی سیاسەت و ستراتیژی دەوڵەتانی ڕۆژئاوامان بە گشتی پێ نیشان ئەدات کە نەرژەوەندخوازی و خودپەرستی و بەرژوەندی بااڵی ناسینالیستی لەسەرەوەی هەموو بەهاکانەوەیە . واتە لەم ساتە مێژووییەدا جارێکی دی ئەم کتێبە ئەو ڕاستییە مێژووییە دێنێتەوە بیر بە تایبەتی بۆ یادەوەری هەموو تاکێکی کورد کە جارێکی دی بە سەراپای مێژووی خۆیدا بچێتەوەو بەو هەموو ڕووداوە تراژیدی و کوشندەوەو هەموو ئەو غەدرو خایانەتانە مێژووییەی کە لە کورد کراوەو سەیری دیمەنی خەمناکی ئەو هەموو داگیرکاری و وێرانکارییەی خاکی کوردان بکات کە خوێنی لێ دەچۆڕێت هەر لە شەڕی چاڵدێرانەوە تا پەیمانی لۆزان و ڕێککەوتنامە کانی تاران و بەغداو جەزائیر کە دەرەنجام لە یادەوەری کوردیدا گەلێکێ زوڵملێکراوی غەدرەکانی لە کەناری مێژوودا جێهێشتووە بە برینی کوشتارەکانی دەرسیم و هەڵەبجەو ئەنفالەوە.

 

ئیدی گەلی کورد خۆی لە ساتە مێژووییەکدا ئەبینێتەوە کە ئەو بەهایانەی لە جیهاندا نەگۆڕن و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بە ڕێوەدەبەن وگەالنیان لە ناو ئەو سیستەمە سیاسیە نێو دەوڵەتیەدا ڕێكخستووە ، بریتیە لە بەهایەکی نەگۆڕی بەرژەوەندخوازی و بااڵکردنی بەرژەوەندیە تایبەتییە ئابوری و جیۆپۆلیتیکیەکان لەسەرووی بەها ئینسانییەکانەوە و لەم میانەشدا ئەوەی دەبێتە قوربانی گەالنی بێ دەسەاڵت وبن دەست و بێ بەرگرین کە ناتوانن لە بەردەم ڕەشە بای ئەو هێرشە بێ بە زەییانەدا بەرگری لە خۆیان بکەن و هەمیشە ئەبنە قوەبانی ئەو سیاسەتانە . لە پاڵ ئەم ڕاستییە مێژووییەشدا ڕاستییەکی دی مێژوویی لە یادەوەری مرۆڤی کوردا هەیە کە ئەویش ئەوەیە هەموو ئەو ئەزموونە مێژووییانە سەلماندوویانە کە هێزێک لە دنیادا دۆستی کەس و الیەنكی دی نییە ، هیچ دەوڵەتێک خۆشنوودی و ئارامی و سەرەوەری خۆی ناکاتە واربانی ئەوانی دی و نایبەخشێت بەوانی دی.

 

ئەوەی دەتوانێت لەم دنیا دڵرەق ، بەرژەوەندکاری و یەکدی کوشتن پێشێلکردنی ئەوانی تردا سیستەمێکی بەرگری و مانەوە دروست بکات ئەوا لەسەروو هەموو شتێکەوە بەرگری کردنە لە خودو بەرەنگار بوونەوەی هێرشەکانە بە تەنها وەکو یەک شوناسی نەتەوەیی و یەک قەوارەی پێکەوە هەڕەشە لێکراوو یەک نیشتمانی پێکەوە داگیر کراوو تەماق تێکراو، واتە گەیشتنە بەو ڕاستییەی کە سەرباری هەموو جیاوازییە ناوخۆییە جوگرافی و ناوچەیی و خێڵەکی و فیکری و پێکهاتەییەکانی گەلی کوردستان سەرباری چەندین هێزی جیاوازو تائاستی دژ بە یەک بەاڵم ئەمانە مەحکومن بەوەی کە پێکەوە هەموو لەبە رامبەر یەک هەڕەشەو یەک سیاسەتی نێو دەوڵەتی بەرژوەندخوازیدان و پێکەوە لە سەر یەک خاک بەرهێرشی هەڕەشەکان دەبنەوە ، بۆیە مێژوو چەندین
بارەی دەکاتەوە کە بەشێکی سەرەکی هەموو شکستەکانی کورد دەگەڕێتەوە بۆ ئەو لێدابڕییە ناوخۆییەی کورد و بە جودایی ڕووبەرووبوونەوەی هێڕشەکان و زۆر جاریش بوون بە بەشێک لە یەکدی وێرانکردن لەو پیالنی هێرشەکاندا ، ئەمڕۆ مێژوو پێمان ئەڵێت لە جیاهنێکی بەرژەوەندخوازدا کەبەهاکان بوونەتە قوربانی بەرژوەندی تاکە سیستەمی بەرگریکردنی کورد لە خۆیی و تاکە چەکی مانەوەی لەو جیهانەداو ڕووبەرووبوونەوەی هێڕشەکان چەکی یەک بوون پێکەوە کاری و پێکەوە وەستانە لەبەرامبەر ئەوانی دیدا چونکە ئێمە وەکو هەر میللەتێکی دی مەحکومین بە پێکەوە ژیان و پێکەوە مردن.

لێرەوە کتێبەکەی جۆن بۆلتن بەدەر لەو ڕاستیەی کە بوونی هەیە ، ئەمانخاتەوە بەردەم ڕاستییەکی مێژوویی بەڵگە نەویست کە چیدی نابێت بوونەوەری کورد چ وەک میلەت و چ وەک تاک چ وەک سیاسی چ وەک هاوواڵتی سادە تەنها خۆی بە قوربانی دوژمنە دەرەکیەکانی و والتانی داگیرکەر بزانێت.

چونکە کتێبی ژووری ڕووداوەکان بە باشی سیمای راستەقینەی دەوڵەتان ئاشکرا دەکات کە ئەوان لە جەنگی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیاندان بەبێ گوێ دانە قوربانیەکان و ئامادەشن لە هەموو ساتێکی مێژووییدا پشت بکەنە کورد ، ئەوەی لێرەدا دەبێت بۆ کورد ئاشکرا بێت ئەوەیە کە خودی خۆی دوژمنی سەرەکی خۆیەتی پێش ئەوانی دی وە خودی خۆی ڕ زگارکەری خۆیەتی پێش ئەوانی دی ، بۆیە بە ئەمانتەوە بە وەگێڕانی ئەم کتێبە ئەرکی ئەخالقی و مێژوویی ئەگرمە ئەستۆ تا کورد خۆی
وەکو ئەکتەرێک لە ناو ئەو مێژووە جەنجاڵ و بێ ڕەحمەدا لە هاوکێشەی ڕووداوەکان و دەرئەنجامەکنیان تێبگات.