قوباد تاڵەبانی؛ ڕێوانی رێیه‌كی بێ ئه‌نجام!
سامان ساڵح فه‌ره‌ج 23/03/2021
چەند ڕۆژێکە قوباد تاڵەبانی، بۆ گفتوگۆ و ڕێکەوتن!
لەسەر داهاتی هەرێم (یان راستتر بڵێم له‌سه‌ر داهاتووی هه‌رێم) لەبەغدایە. لە کابینەی
نۆیەمدا قوباد تاڵەبانی، ڕێوانی رێگه‌ی بەغدا بووە، کاروانەکەی به‌پێزه، ورده‌كاره،
سەرەڕای ئەوەی بێ پشتیوانە، بەڵام ھەر بەھێز دەر ئەکەوێت.
بێ هێزیی كاروانه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، چه‌ند
هۆكارێكی هه‌یه؛ له‌وانه:
1- حیزبه‌كه‌ی خۆی پشتیوانی نییه، هه‌وڵه‌كانی
له په‌راوێزی هه‌واڵه‌كانیشدا ناڕازێنێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه له‌ملاولاوه لێی
ده‌درێت.
2- پارتی و گۆڕان، هیچ ئومێدێكیان بۆ پشتیوانی
له‌سه‌ر هه‌ڵناچنرێت، هه‌رچه‌ند بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "له‌م كه‌یسه‌دا" به‌رپرسانه
مامه‌ڵه‌دا ده‌كه‌ن.
3- پارتی، له‌ژێر فشاری زۆردایه، فشاری
ناوخۆیی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی، بۆیه هیچ كاتێك بۆ پشتیوانی كاروانه‌كه‌ی رێگه‌ی
به‌غدا، فه‌راهه‌م ناكات كه جێگه‌ی دڵخۆشی بێت، هه‌رچه‌ند خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت.
قوباد تاڵه‌بانی، سیاسییه‌كی گه‌نجه، له‌گه‌ڵ
ده‌ركه‌وتنیدا له كوردستان، هیوای دواڕۆژی یه‌كێتیی و لای هه‌ندێك كه‌سی دڵسۆزیش
هیوای دواڕۆژی كوردستانی خرایه سه‌رشان، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌م هیوایانه رووبه‌ڕووی
مه‌ترسیی بوونه‌وه، به تایبه‌ت دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال.
رێبازی قوباد تاڵه‌بانی بۆ سیاسه‌ت، فره جه‌مسه‌ره،
فره دید و تێڕوانینه، پشت به به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێت، ریبازێكی
"جه‌لالیی نوێ"یه، بۆیه مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ره. رێبازی جه‌لالیی نوێ؛
هه‌مان ئه‌و رێبازه‌یه سه‌رۆك تاڵه‌بانی له ساڵانی دوای رووخانی رژێمی عێراق، پیاده‌ی
ده‌كرد. كه له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و عێراق، كاركردن بوو له‌سه‌ر
دانانی به‌غدا به ده‌رفه‌تی به‌هێزكردنه‌وه‌ی كوردستان و پاراستنی یه‌كڕیزیی هێزه
كوردستانییه‌كانیش بۆ فشار خستنه سه‌ر به‌غدا وه‌ك سه‌نگه‌ری پشتیوانی، ئێستا
ئه‌و سه‌نگه‌ری پشته‌وه بۆ پشتیوانی (یه‌كڕیزیی ناوخۆ و یه‌ك گوتاریی) نه‌ماوه،
بۆیه ده‌رفه‌ته‌كه‌یشمان له‌ده‌ست ده‌رچووه. ئێستا ئه‌و رێبازه لای قوباد تاڵه‌بانی
و چه‌ند كه‌سێك بوونی هه‌یه، كه‌ژماره‌یان هێنده‌ی ده‌نكه ته‌سبیحێكی كورت نابێت
و به قه‌د په‌نجه‌ی یه‌ك ده‌ستیشیان له‌ناو حوكمدانین، نه له ناو یه‌كێتیی و نه
له ناو حكومه‌تی هه‌رێمیشدا.
كاروانه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی خه‌وشه‌كانی له‌چیدایه؟
له‌وكاته‌وه قوباد تاڵه‌بانی بۆته رێوانی رێی
به‌غدا، هه‌وڵ زۆر هه‌ن بۆ لێدان له ناوبانگ و هێزی كاروانه‌كه‌ی، هه‌وڵه‌كان هه‌مه‌لایه‌نه‌ن،
هه‌ندێك ده‌ڵێن: ده‌سه‌ڵاتی نییه، هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌بێت شاندی سیاسی بچێت تا بڕیار
بدات و زۆر نوقڵانه‌ی تریش.
هه‌موو ئه‌و قسانه، بۆنیان لێدێت، هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رن،
به‌شێك له‌و مه‌رامانه عێراقی و به‌شێكیشی ناوخۆیی و ساویلكانه‌ن:
مه‌رامه عێراقییه‌كه؛ ده‌یه‌وێت به هه‌موو
گه‌لی كورد، نه‌ك ته‌نها پارتی و یه‌كێتی، بڵێت: ئێوه كێن تا حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌تان
هه‌بێت بێن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق! رێك بكه‌ون؟ ئه‌م مه‌رامه عێراقییه داگیركه‌رانه‌یه
زوڕنالێده‌ری زۆره له كوردستان.
مه‌رامه ناوخۆیه ساویلكانه‌كه‌ش؛ به‌بێ
وردبوونه‌وه له دواوه نوێنه‌رایه‌تی ره‌سمی خۆی "حكومه‌ت" به
"هیچ" ده‌داته قه‌ڵه‌م، بیرمان چۆته‌وه چه‌ندین ساڵه ده‌ڵێین: با رێككه‌وتن
و مامه‌ڵه‌كان له‌ڕێگه‌ی حكومه‌ت (دامه‌زراوه فه‌ڕمیه‌كان)ـه‌وه بێت نه‌ك پارت و
كه‌سه سیاسییه‌كان. ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنه 50 ساڵییه‌كه‌ی نه‌وت! حكومه‌ت بیكردایه و
په‌رله‌مان ئاگاداربووایه (كه دوو ده‌زگا‌ی فه‌ڕمی هه‌رێمی كوردستانن)، ئێستا په‌رله‌مانتاره
چاوگه‌شه‌كان و خه‌ڵكی كوردستانیش به دوای ئاسه‌واریدا وێڵ نه‌ده‌بوون!
ئه‌م وتاره‌م له‌ڕوانگه‌ی سیاسه‌تێكی كوردستانیی
دوور له گوێدان به هاتوهوتی بازاڕی حیزبه‌كان نووسیوه، ده‌بینم كه‌ناڵه‌كانی عێراقی
چۆن قوله‌پێی شاندی كوردستان ده‌به‌ن به‌ده‌میاندا و دژی سیاسه‌تی كوردستان قسه‌ده‌كه‌ن،
چونكه ده‌زانم هه‌م قوباد تاڵه‌بانی و هه‌م هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر فشارێكی خنكێنه‌ری
تۆقێنه‌ردان، كه داهاتوومان له مه‌ترسیدایه و رۆڵه‌ی خۆیی ده‌وێت به‌رگه‌ی بگرێت.
كاروانه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی هێنده بێ پشت و
په‌نایه، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتاره هه‌زاری و دوو هه‌زارییه‌كانی حیزبه‌كه‌ی خۆیشی،
كه به‌هۆی ده‌نگه زۆره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ده‌رچوون، پشتیوانی ناكه‌ن و خه‌ریكی
خوێندنن به‌ده‌نگی به‌رز له ئاوازێكی ناساز و به‌رێگه‌ی نه‌شیاو.
رێگه‌ی به‌غدا، تاڵه نا هه‌مواره، دژه،
دوژمنه، به‌ڵام ده‌شزانین ئێستا بازاڕی هه‌یه، چونكه به‌هێزه و پاره‌ی له‌لایه،
ئه‌مه له سه‌ره‌تاكانی ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕییه‌وه فێربووین، له ژیانی شۆڕشگێڕیدا
رۆژی وا هه‌یه، بوونت یه‌كسانه به سفر، به‌ڵام باوه‌ڕ و ئامانجی راسته‌قینه ده‌بێت
نه‌گۆڕ و پته‌وبێت و هێز و سیحر و پیاوی داگیركه‌ر و دوژمن و نۆكه‌ر له‌ناوی نه‌بات.
زۆر كه‌س چاوه‌ڕێن قوباد تاڵه‌بانی به‌شكسته‌وه
بێته‌وه، كه لای من ئه‌وه‌یان زۆر ئاساییه، چونكه شكست كاتی و گۆڕاوه و هه‌میشه‌یی
نییه، هه‌روه‌ها مێژوویه‌كمان له‌وه‌دا هه‌یه، له رێكه‌وتنی ئازاری 1970، له
ساڵی 1983، له ساڵی 1992،... . ئێستاش له‌وانه‌یه بێته‌دی.
ئه‌گه‌ر له 1970 و 1983 و 1992، مه‌لا مسته‌فا
و سه‌رۆك مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی، رازی ببونایه به به‌خشینی كه‌ركوك و
كوردستان به به‌عس و سه‌دام، ئه‌وه پێیان ده‌وترا ناپاك و خائین و ده‌چوونه
لاپه‌ڕه‌ی ره‌شی مێژووی خه‌باتی رزگاریخوزای كوردستانه‌وه، ئێستاش ئه‌گه‌ر قوباد
تاڵه‌بانی، رازی ببێت به پێدانی سنووری سلێمانی به به‌غدای شیعه، ئه‌وه له
دواڕۆژدا هه‌ر پێی ده‌وترێت خائین و ناوی ده‌چێته ریزی ناپاكانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه،
پیاوی ژیر سیاسه‌ت بۆ ئه‌مڕۆ ناكات، هیوادارم قوباد تاڵه‌بانی، كه ته‌نها دڵۆپه
له‌حیمی نێوان ئه‌م دوو به‌شه ده‌سه‌ڵاته و ئه‌م عه‌قڵه بچووكانه‌یه، هه‌ر گیز
نه‌هێڵێت په‌رتبوون رووبدات و بگه‌ڕێنه‌وه به‌دانایی له كوردستان پرسه‌كان چاره‌سه‌ر
بكه‌ن، چونكه هه‌رێمی كوردستان، ده‌رفه‌تی به‌هێزی زۆر تێدایه و ده‌توانرێت به‌بێ
زاڵبوونی ته‌واوی عێراقیش به‌پێوه بوه‌ستێت.