كه‌یسی ڕۆژنامه‌نووس هێمن باقر؛ لە ڕووی یاساییەوە
شوان گەردی 23/03/2021
كه‌یسی ڕۆژنامه‌نووس هێمن باقر؛ لە ڕووی یاساییەوە
سەنتەری میترۆ دەڵێت
له هێمن باقره‌وه پێمان گه‌یشتووه و ده‌ڵێ ( نە ئەزانم لەسەر چ كەیسێك كێ دوای یاسایی لە دژمان جوڵاندوە، تەنها پێیان راگەیاندووم كە پۆلیسی هەولێرە و فەرمانی دەسگیركردنت هەیە، ئەوە چەند كاتژمێرێكە لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانی دەستبەسەرم )
دادوەری لێكۆڵینەوە پێی راگەیاندووە كە " فەرمانی گرتنت بۆ هاتووە لە دادگای هەولێرەوە هیچ ئەولەویاتی تری تیا نییە"
من كاتێ ئه‌وانه‌ی خواره‌وه ده‌نووسم ، ئیفتیرازی ئه‌وه ده‌كه‌م كه هێمن باقر وای گووتبێت و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ش ئه‌و قسه‌ی كردبێ، چونكه سه‌نته‌ری میترۆ به ده‌زگایه‌كی ڕاستگۆ له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ ناوه‌زه‌ند ده‌كرێت.
به پێی مادده‌ی ( 93 ) یاسای رێكاره‌كانی دادگایی كردنی ژماره ( 23 ) ی ساڵی (1971). ده‌بێ ئه‌مری قه‌بز. كه مه‌ترسیدارترین و هه‌ستیارترین بڕیاره‌كانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێ ، ئه‌و به‌یاناته‌ی خواره‌وه‌ی تێدا بێت.
1- ئه‌و دادگایه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ده‌ركردووه و ناوی ته‌واوی دادوه‌ره‌كه و تهوقیع و رێكه‌وت و ختمی ئه‌و دادگایه‌ی پێوه بێت و ده‌بێ ئاراسته‌كراو بێت بۆ شوێنێكی دیاری كرا‌و .
2- ناوی ته‌واوی گومان‌لێكراو و له‌قه‌ب و پێناسی كه‌سه‌كه.
3- وه‌صفی كه‌سه‌كه.
شوێنی نیشته‌جێ بوونی.
4- پیشه‌ی گومان‌لێكراو.
5- جۆری ئه‌و تاوانه‌ی خراوه‌ته‌وه پاڵی.
6- ئه‌و ماده یاساییه‌ی كه ئه‌مری ده‌ستگیر كردنه‌ی پێ ده‌رچووه ( چونكه هه‌موو تاوانێك و هه‌موو مادده‌یه‌كی یاسای بوار به دادگا و دادوه‌ر نادات ئه‌مری ده‌ستگیر كردن ده‌ربكات ).
7- ژماره و ساڵی ده‌رچوونی یاساكه.
8- رێكه‌وتی صادر كردنی فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنه‌كه.
9- هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدا بێت ئه‌گه‌ر گومان‌لێكراو به‌رهه‌ڵستی كرد و خۆی نه‌دا به ده‌سته‌وه ئه‌وه به‌هێز و ناچاری ده‌ستگیری بكه‌ن.
10 - ده‌بێ ئه‌مری قهبضهكه كارا و نافذ المفعول بێت و ده‌بێ موزهكهرهكهی پێ نیشان بدرێت به متهم و پێی بڵێن ئه‌وه ئه‌مری قهبزهكهته و بهیاناتهكهی ناوی بگاته علمی متهم. ( 94 أصول )
ئیتر نازانم چۆن به رۆژنامه‌نووس هێمن باقر پێی ووتراوه نازانین كه‌یسه‌كه چییه؟
نازانم دادوه‌ری به‌ڕێز چۆن نازانێ ئه‌و متهمه بۆ چی و له لایه‌ن كێ داواكراوه؟
ئه‌وه‌ی من باسی ده‌كه‌م له ڕووه قانونییهكهیهوهیه. ئیتر ئه‌گه‌ر یاسا گۆڕابێت ئێمه ئاگادار نه‌بین ئه‌وه شتێكی تره.