Alternate Text

نەوشیروان مستەفا هەمیشە بە وەفدە بیانیەکانی دەوت کێشەی من لەگەڵ بارزانی، بڕوا بونیەتی بە حوکمدارێتی بنەماڵە و تەوریسی سیاسیە

جوامێر بەختیار مستەفا ئەمین ‌ 23/03/2021

بەدوای تۆمەتبارکردنی بە هەوڵی تێکدانی قەوارەی هەرێم و تیرۆری نوێنەرایەتی وڵاتانی دەرەوە لەلایەن (پ.د.ک)  و دادگا و دەزگا رەسمییەکانی حکومەتی هەرێم  وەفد و کەسایەتی سەفارەت و کونسولخانەکانی عێراق سەردانەکانیان بۆلای نەوشیروان مستەفا زیاد کردبو، پرسیارێک هەمیشە لەودانیشتنانەدا، دوبارە ئەبۆوە.

- کێەشەی نێوان ئێوە و کاک مەسعود قابیلە بۆ چارەسەرکردن؟ هەمویان ئەم وەڵامەیان بە شێوەی جیا جیا وەردەگرتەوە 

- کێشەی نێوانی ئێمە کێشەی عەشایەری نیە هەتا بە سوڵح و مەسڵەحەت چارەسەر بکرێ، بڕوا بون بە حوکمدارێتی بنەماڵە وتەوریسی سیاسی جەوهەری کێشەکەیە، من خۆم لە سەرەتای کاری سیاسیمەوە و لە شەستەکانەوە دژی ئەو بۆچونەم بۆ حیزبایەتی و حوکمڕانی ، کێشە و جیاوازییەکانی ناوخۆی کوردیش لەو کاتەوە لەم روانینە و بیروباوەڕەوە دروست بوە، هەرگیز ناشتوانم قەبوڵی بکەم وتەبەنی بکەم چونکە لە بنەڕەتدا، هەمو ئەوانەشی لەگەڵ ئێمەن لەسەر ئەم بنەمایە لە باوەڕی سیاسی کۆبوینەتەوە . چەند جارێک و لە دوای ئەو کۆبونەوانەش روی لە من ئەکرد و ئەیوت

جوامێر لە سلێمانیدا، ئەوەی یەکجار لای خەڵکەکەی بکەوێ ئیتر هەستانەوەی بۆ نیە، ئەبێ حسابی ورد بۆ هەڵسوکەوت و بڕیارەکانمان سەبارەت بە موڵک و ماڵی گشتی و بەهەدەردان و پابەندبون بە بیروباوەڕەکانمانەوە بکەین .