بۆ ئەم یادی نوێبوونەوەیە: لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە کە پرۆسەی نوێبوونەوە بەردەوام بێت.
چونکە حزب لەم وڵاتەدا گرنگەو خاوەن هەژموونی رەهایە لە کۆمەڵگەدا, باشترە جڵەوەکەی لە دەست دەستە ئەمینەکان بێت.
لەم بۆنەیەدا گرنگە زیاتر لە ئێستا کار بۆ نوێگەری بکرێت و پرۆسەی نوێبوونەوەش بەسوڕی خۆی بۆ کورت مەوداو درێژ مەودا بەردەوامبێت و لێی سارد نەبنوە.
لەم یادەدا پێویستە یەکێتی باشتر خۆی لە پرۆسەی بێژنگدان بداو، دروشمی کەم کردنەوە و ریشەکێشکردنی گەندەڵی بەرزکاتەوەو بۆی بجەنگێ و پاک و سەنگین پاداشت بکاو گەندەش راماڵێت و سامانی گەل لەدەستی چەتەکان دەرکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ یەک سندوق و سندوقەکەش بخاتە خزمەتی گشتی و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەو بوژانەوەی ئەم ووڵاتە، کەزیاتر لەهەموو سەردەمەکان گەرەکیەتی.
بۆ ئەم یادە..
گرنگە کار بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بکرێت.
لە کۆشکەکانەوە لایەنی کەم گوزەرێک بە خانوە قوڕەکان بکرێت و کار بۆ بوژانەوەی چینی ناوەند لە کۆمەڵگە بکرێت.
بکەونە خۆ بۆ باشکردنی ژیانی گشتی، لەم یادەدا باشتر لە پێشتر کار بۆ کۆتایی قۆرغکاری سیاسی ئابوری بکرێت و دووبارە پێداچوونەوە لەو بوارانە بکرێت و رێگری لە دروستبوونی تەوژمی فیدراڵیەت و فاشیەت بگیرێت.
کە بەردەوام جێگەی مەترسییە بۆ سەر هەژموونی ئازادی و دیموکراسی کە یەکێتی بۆی دامەزراوە.
لەم یادەدا پرەنسیپە ئاشتی خوازییەکان و گیانی دیموکراسی مام بە هەند وەرگیرێت و زیاتر لە ئێستا برەوی پێبدرێت و سازش لە سەر کەم کردنەوە و بەرتەنگ کردنی ئازادییە گشتییەکان نەکرێت.
چونکە بێشک تەوژمی فیوداڵیەت ئەوەی دەوێ کە قوڕوقەپ بکرێت و دەنگە ئازادەکان کپ و زیندان بکرێت.
لەم یادەدا بەکردار نەک بە هەڵواسینی پۆستەرو وتار خۆشبەختی گەل و پاراستنی شکۆکەی بکرێتە چەقی کارکردنی تەوژمی نوێ بوونەوەی ئەم حزبە پڕبەهایە و بەکردار کاری بۆ بکرێت.
لەم یادە دا زیاتر لە هەمووکات حەقیەتی کار بۆ چەسپاندنی حەق و حققوقی ژن بکرێت و کار بۆ کۆتای جەورو کوشتنی ژن بە پاساوی شەرەف بکرێت.
ژنی شایستەو سەنگین ئەرک داربکرێن.
هەر لەم بۆنەیەدا ئەم حزبە ببێتەوە سەیوانی یەک ریزی لایەنە سیاسییەکان و کۆدەنگی بکرێت بۆ وەدەرنانه (نەوت دز و دار دز)ی هەرێمی و تانکو تۆپ و بنکەو بارەگاکانیان کە بوونەتە کانسەر بۆ خاکی ئەم ووڵاتە.
هەر لەم یادەدا، گرنگە پشتی وەفدی دانوستانکاری کورد و حیکمەتی قوباد تاڵەبانی بۆ چارەسەری بگیرێت لە باتی ئەنکەرە و تاران بە گەرانەوە بۆ بەغداو بەپشت ئەستوری دەستور، کێشە کەڵەکەبووەکان چارەبکرێت و ئاوێک بە ئاگری ئەم قەیرانەدا بکرێت کە گەلی بەتەواوەتی ماندووکردووە.
لەم یادەدا چاوەڕێی زیاتر دەکەین و مێژوو بخولقێنن و دەرفەتەکانیش واڵان.
رێبین عومەر