Alternate Text

فەیلی

عیماد ئەحمەد‌ 23/03/2021

‎‎ئەو لە ئاسمانێك ئەچوو ‎بەردەوام بارانی وەفا و ئەمەكی لێ ببارێت ‎روبارێك بوو ‎هەمیشە تینوێتی گەرمەسێری ئەشكاند و ئاوی سازگاری ئەپڕژاندە سەرلێوی هەڵقرچاوی ئەنفالكراوان! ‎هاوڕێیەتی عەبدولرەزاق ‎دەرگایەكی هەبوو کردنەوەی ئاسان بوو، بەڵام داخستنی گران و ئەستەم بوو ‎ئەو لە كۆڕی دۆستان ‎دەمولەبزی گەزۆی پێكەنین و ‎هاتنەكەی شیلەی خۆشەویستی بوو! ‎ئەو لەكوێی مەجلیس بوایە، ‎هەنگی رێز و تەقدیر، بەسەر شان و ملی ئەوەوە ئەنیشتنەوە! ‎ئەو رووبارێک بوو، هەموو جۆگەلەکانی بۆ باوەشی خۆی رادەکێشا ‎ئەو رێبوار و تێكۆشەر و دامەزرێنەری سادەی یەکێتی بوو ‎هەڵپە هەڵپی کورسی و مەراقی خۆدەرخستن و دانیشتنی سەروی خەڵك و پێشەوەی نەبوو ‎ئاخر ئەو لەكوێ بوایە مەعناو مەغزای بەشوێن و كورسی ئەدا ‎ئەو لە كەنزی قەناعەت ئەچوو ‎دەست لە گەنجینەی پڕی باوك و باپیرانی بۆ کورد و یەکێتی هەڵگرت! ‎ ئەو سێكوچكەی چەوسانەوە و غەدر و دەربەدەری بوو ‎هەم كورد، هەم شیعە ،هەم فەیلی بوو ‎رەزاق فەیلی ‎یەكێك لەدەروێشەكانی جەفاو وەفای رۆژگارە سەختەكانی یەكێتی بوو ‎هاورێیەکی دانسقەی هه‌مووان بوو ‎وەکوو مروارییەک لە هەموو دەریایەکدا نەبوو ‎ئەستێرەیەکی جیاواز بوو، لە هەموو ئاسمانێکدا پەیدا نەدەبوو ‎ عەموو گیان... وەكو چۆن بەهێمنی ژیای، بەهێمنی خەباتت كرد، ئاواش بەهێمنی لە یادویادەوری ئێمەدا بۆ هەمیشە زیندوی