Alternate Text

لەترسی كودەتا رەئیسی كرا بەسەرۆك..

د. سەنگەر سەید قادر‌ 23/03/2021

لەئەمڕۆوە ئێران بەتەنها نابێتە خاوەنی سەرۆكێكی نوێ بەڵكو دەبێتەخاوەنی جێنیشینێكی نوێ بۆ جێگرەوەی خامەنەئی ئەویش ئیبراهیم ڕەئیسیە، كە جگە لەوەی خوێندكاری خامەنەئی بووە هاوكات لەكەسایەتی و كاریزما و بیركردنەوەشدا كۆپیكراوی خامەنەئی

-ڕەئیسی كێیە؟

ئیبراهیم ڕەئیسی ساڵی ١٩٦٠ لە خێزانی ڕەئیسی بەناوبانگی ئاینی مەشهەد لەدایكبووە و باوك و باپیری مامۆستای حەوزەی مەشهەد و قوم بوون

لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ڕەئیسی دەچێتە حەوزەی قوم لەسەر دەستی ئایەتوڵاكانی وەك مشكێنی و هەمەدانی و نەكرانی و موجتەبای تارانی و مەرعەشی نەجەفی و خامەنەئی وانە دەخوێنێت لە ڕووی ئەكادیمیشەوە بەكالۆریۆسی لە یاسا و ماجستێری لە یاسایی نێودەوڵەتی و دكتۆرای لە مافی تایبەتدا هەیە، مامۆستای زانكۆ و حەوزەی قوم بووە, لە ڕووی كاری سیاسی حكومیشەوە ساڵی ١٩٨٥ لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا دەكڕێتە جێگری داواكاری گشتی تاران و لە ساڵی ١٩٨٨ جێگری خاڵخاڵانی سەرۆكی دادگایی پشكنین بووە و بەشداری كوشتنی سەدان چالاكی سیاسی كورد و ئازەر و بەلوشە ساڵی ١٩٨٩ دەكرێتە داواكاری گشتی تاران، ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایان و ساڵی ٢٠٠٤-٢٠١٤ جێگری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٦ داواكاری گشتی ئێران. بووە، ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٩ دەكرێتە سەرۆكی ئیمبراتۆریەتی ئابوری قودسی ڕەزەوی و لە ٢٠١٩/٣/٧ كرایە سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران

-هۆكارەكانی دیاریكردنی ڕەئیسی وەك سەرۆكی نوێی ئێران:

لەپێش هەڵبژاردندا بڕیاربوو ژەنراڵیك بكرێت بەسەرۆك كۆماری داهاتووی ئێران بەڵام لەپڕ هاوكێشەكان گۆڕا و مانگی نیسان ڕەئیسی بڕیاریدا خۆی كاندید بكات بۆ ئەمەش خامەنەئی ژەنڕاڵەكانی دوورخستەوە و ئەحمەدی نەژاد كە ساڵی ٢٠٠٥-٢٠٠٩ خامەنەئی ڕەفسنجانی هاوڕێی و موسەوی لە پێناویدا دورخستەوە بەهەمان شێوە نەژادی لەبەر ڕەئیسی دوورخستەوە چونكە مەترسی كودەتای ژەنڕاڵەكان. لە ئارادا بوو دوای خامەنەئی و حەوزەی قومیش هۆشداریان دابووە خامەنەئی، چونكە:

١- لە ئێستادا خامەنەئی لە ڕووی تەندروستیە توانای بەڕێكردنی كارەكانی نەماوە و شێرپەنجە زۆری بۆ هێناوە و موجتەبای كوڕی كاریزمای جێگرەوەی خامەنەئی نیە بۆیە ڕەئیسی لە یەك كاتدا سەرۆك كۆمار و جێنشینی خامەنەئیشە

٢- لە ڕووی سیاسیەوە ڕەئیسی دەتوانێت بەشێك لەسەر كردەكانی سوپای پاسداران كۆنترۆڵ بكات لە ئەگەری مردنی خامەنەئی دا

٣- لە ڕووی كەسایەتیەوە ڕەئیسی لەماوەی سەرۆكایەتی دەسەڵاتی دادوەریدا بەرەنگاری گەندەڵی ئاستی مام ناوەندی سوپای پاسداران و بەرپرسانی ڕژێم بوویەوە ئەمەش بووە جێگای ڕەزامەندی بەشێكی هاوڵاتیان

٤-لە ئێستادا باڵای موحافزكاران دەستیان بەسەر دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەماندا گرتووە و بە دیاریكردنی ڕەئیسی وەك سەرۆكی دەسەڵاتی جێبەجێكردن كارەكانی خامەنەێی ئاسانتر دەكات

-كێشەكانی ڕەئیسی:

١- خاڵی لاوازی ڕەئیسی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تۆمەتبار كردنیەتی بە تاوانی كۆمەڵكوژی سیاسی و سالی ٢٠١٩ خرایە لیستی سزادانی ئەمەریكاوە

٢-لەسەر ئاستی ناوخۆیش ڕەئیسی لەلای بەشێك لە كورد و بەلوش و ئازەر هێشتا تاوانبار و بكوژی ڕۆڵەكانیانە وئەمەش دابەشبوونی ناوخۆی ئیران زیاتر دەكات

٣- لەسەر ئاستی سوپای پاسدارانیش ڕەئیسی لە ئاستی بەرپرسانی مام ناوەندا قبوڵكراو نیە چونكە دەستی بۆ دۆسییەكانی گەندەڵی بردووە و لەئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی بەرپرسیارێتی ئەو ژەنراڵانەی سوپادا كیشە بۆ ڕەئیسی دروست دەكەن

-عێراق و ڕەئیسی:

دۆسییەی عێراق لە دەرەوەی دەسەڵاتی سەرۆك كۆمارە و ئەو دۆسییە لەلایەن خامەنەئی و سوپای پاسداران و بەدیاری كراوی فەیلەقی قودسەوە بەڕێووە دەبرێت بەڵام نزیكی ڕەئیسی لە خامەنەئی و هەندێك لایەنی دیاریكراوی شیعەوە ڕەنگە گۆڕانكاری لە هاوكێشەكانی عێراقدا بكات بەتایبەت ڕەئیسی زیاتر پشتیوانی لایەنە سیاسیە تەقلیدیەكانی شیعەیە نەك حەشدی شەعبی.

-ڕەئیسی و ڕێككەوتنامەی ئەتۆمی:

دۆسیەی ئەتۆمی ئێران ڕاستەوخۆ لەلایەن خامەنەئیەوە بەڕێووە دەبرێت و خامەنەئی ڕێككەوتنامەی ئەتۆمی و گەڕانەوەی ئەمەریكا بۆ ڕێككەوتنەكە دەكات بە دەستكەوت بۆ ڕەئیسی ئەستەمە ڕەئیسی بەبێ هەڵگرتنی سزاكان لەسەر ئێران بتوانێت هیچ گۆرانكارییەك بكات بۆیە ڕێككەوتنی ئەمەریكا و ئێران نزیكە و بۆ ئەمەریكاش گرنگە جێگرەوەكەی خامەنەئی دۆستی بێت نەك دووژمن -ڕەئیسی و كورد: پرسێكی لادراوە