Alternate Text

لە ڕۆژی باوکاندا تۆ باوکی بێهیواکانیت

دابان جەمال قەرداغی‌ 23/03/2021

من دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری تۆرنتۆ / کەنەدا ، دوای پشکنین دکتۆرەکەم پێی ڕاگەیاندنم کە بەپێی فەحسەکان من تووشی شێرپەنجەی خوێن بووم ئەبێت فەحسی تر بکەینەوە!! بەڵام پێکەنینم ئەهات وتم دکتۆر بڕوا ناکەم چونکە نیشانەم نیە.. لە هەمان کاتدا پێشم ناخۆش بوو چونکە تەمەنی من هی ئەوەنییە بەرگری لەو نەخۆشیە بکەین و مالئاوای بکەین.. بەهەرحاڵ لە ڕێگەی کاک جوتیار ئاغا و داستان ی رۆح و دڵ و برام سەردانی کاک (دکتۆر ئەنوەر شێخەیان ) کرد لە نەخۆشخانەی مۆڵ ،نەخۆشخانەکە تازە بوو هێشتا بە تەواوی نەکرابووە (بە پێنجەم نەخۆشی نەخۆشخانەکە) ناوم تۆمارکرا، ئەو پیاوە جوانە و رۆح سپی و پڕ هیوا دوای شیکاری تەواوی فەحسەکان پێی ووتن من دڵنیام براکەت نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنی نیە لە کاتێکدا لە یەکێک باشترین وڵاتەکانی دنیا ژیان بەسەر ئەبەم دکتۆرەکە ئەو بریارە گەورەی دا..ئازیزان و خۆشەویستان؛ با هەموومان ببین بە پارێزەر و شایەتحالی پیاوە جوانەکەی شار کە بەهاوکاری یەزدانی مەزن هیوای ئەگەڕاندەوە بۆ هەزاران نەخۆش! بەڕێز (دکتۆر ئەنوەر شێخە) یەکێکە لە رەمزە جوانەکانی شارە حەیاتەکە، هەربە هەمان ئاستی شێخ مەحمودی نەمرەوە ئەبێت پەیکەری سوپاسگوزاری بۆ ئەو پیاوە جوانە دروست بکرێت، کە هەروەکو پێشمەرگە ئاسا خزمەتی هەموو خێزانەکانی کوردستان کردوە..با فێری سوپاسگوزاری و وەفابین!! با ئیتر ڕێگە نەدەین کەسانی هەلپەرست و نەزان دەست بۆ یەکێک لە سومبولەکانی شار بەرێت.. پیاوە سپی و فریادرەسەکەی شارە حەیاتەکە سوپاسگوزارم بۆ دلسۆزیت و بۆ خۆبەخشیت.. نمونەت زۆربێت  تێبینی؛من کاک دکتۆر ئەنوەرم نەبینوە لە ژیانمدا.