Alternate Text

جەنگی شکاندن لە فەیسبووک بۆ..؟

رێبین عومەر‌ 23/03/2021

 هەرچەندە دەمێکە فەیسبووک بێتام بووە و هیچی تیانەماوە. ئەم سەلاجەی بەتاڵە.. ئێستا بۆتە زبڵدان و کانسەر بۆ پەروەردەی میللیمان و گەورەترین دوژمنەی خۆمانە..! رۆژانە هەواڵی ناخۆش، شەڕەدەنووک، بەدواکەوتنی ژیانی یەک و ناشرینکردنی یەکتر و سوککردن و بێبەهاکردن و داڕمانی کەسایەتی یەکتر، و دەستوەردان لە ژیانی یەک و بوختان و قسەی دروستکراو چیرۆکی بەتاڵ و خاڵی لە بەها گشتییەکان.. یەک دنیا پۆستی درۆ و ساختە رۆژانە بڵاودەبنەوە تەنها بۆ تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتیمان.. رەسمی شێتێک دانێی لەسەری بنوسە سەرۆکێکی بێ کردار هیچی نەکرد بۆ گەل؛ خەڵک کۆمێنت و قسەی لەسەر ئەکات و ناشزانێ بۆ لە کاتێکدا ئەو کابرایە ئاگای لە دنیانییە؟! لەم ماوەیەدا بە شێوەیەکی خراپ بووەتە جێگەی ملشکاندن و دەست شکاندن و هەواڵی کوشتن و بابەتی نێگەتیڤ، و شکاندنی ئەوکەسانەی لایەنی کەم سودێکیان بۆ ووڵات و کۆمەڵ هەبووە.. خەریکە لە فەیسبووک شەڕی ناوخۆی کۆمەڵایەتی دەخولقێت؛ لەسەر دەستی ئەوانەی دەستبەتاڵن بۆ ئەم ووڵاتەو بونیادنانەوە، ئەم شەڕەش هیچ سودی نییە.. جگە لە شکاندنی یەک و سەرقاڵکردنی خەڵک بەشتێکەوە کە هیچ بە ژیانیان نادات جگە لە زیان