كۆڵەكەکەی عەوڵا نەبڕایەوە؟
ئەبوبەکر هەڵەدنی 23/03/2021
ناڵێم هەموو بێویژدانیە بەڵام هەندێکتان بەرامبەر هەر ئەدیداسێ دڕاندوتانە وهەرفیشەکێ تەقاندوتانە بەزیادەوە وەرتان گرتەوە. لەبنەڕەتا ئەوانەتان بوونەتە دەردی سەری و ملیۆنێری دۆلارو خاوەنی کۆمپانیاو ڕەگەزنامەی ئەوروپی وئەمریکین خەباتتان بۆخۆتان وکوڕو کچ ونەوەکانتان کرد،،پێشمەرگەی ڕاستەقینە کەی خۆی وکوڕو کچی خەبات بەخەڵک دەفرۆشنەوە. کوڕو کچ ونەوەی هەرکەسی بۆخۆت بەڵام کەس لەسەرووی میلەت ویاساوە نیە. خەبات وپێشمەرگایەتیتان کردە کۆڵەکەکەی عەوڵا وسی ساڵە بەچاومانیا دەدەنەوە. غرور وغەدری بەردەوامتان کەڕۆژانە بەسەر میلەتی رەش وڕووت وکارمەندانی حکومەتدا دەینوێنن، ئەوەمان پێدەڵێت هەرگیز ئێوە پیاوی دەوڵەت ومەدەنیەت وحوکمڕانی نین وناشبن.