Alternate Text

"مەکگۆرک سەردانی سلێمانی نەکردوو و عێراقیش چیتر چەقی سیاسەتی ئەمەریکا نییە"

عادل باخەوان‌ 23/03/2021

نەخێر برێت ماکگۆرک سەردانی سلێمانی نەکردووە و نەک کوردستان، بەڵکو عێراقیش چیتر چەقی سیاسەتی ئەمەریکا نیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. کۆمەڵێک یاری لۆکالی بچوک هەن چیتر ئیدارەی نوێی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا سەرقاڵ ناکەن، کاتی ئەوە هاتووە زمان بگرین و گەورەبین و دنیا وەک ئەوەی هەیە ببینین نەک وەک ئەوەی کە عەقڵی لۆکاڵی ئێمە و خەونی لۆکاڵی ئێمە ئەیەوێت. دنیای میدیایی ئێمە چەند ناپیشەییانە لەگەڵ زانیاریدا مامەڵە دەکات ! ماکگۆرک لە فڕۆکەخانەی دەوحەوە هاتە هەولێر و پاشان چوە بەغداد و هەر لە هەولێریشەوە گەڕایەوە دەوحە، بەڵام دنیا کڵۆڵەکەی میدیای کوردی هەزاران درۆی لەم یەک دوو ڕۆژەدا بۆ ئێمە گێرایەوە !