Alternate Text

چاکسازییەکە بەردەوامە

رێبین عومەر‌ 23/03/2021

ئیتر هەموو رۆژێک هەواڵی گرتنی تۆمەتبارێک بە دۆسییەی گەندەڵی دەبیسترێت, ئەمەت لەکوێ هێنا, حەملەیەکە دەستی پێکردووە؛ کراوەتە پرۆسەیەکی گرنگی گەرانەوەی ناو و ناوبانگ و قێزەونکردنی ئەوانەی ئەم ووڵاتەیان وەک مانگا دۆشیوەو سامانێکی گەورەیان لەسەر هەژارکردنی گەل کۆکردۆتەوە. چاک سازیی و نییەتی چەسپاندنه عەدالەت بەردەوامە لەم ناوچەیەدا.

بڕیار لەوەدراوە کە چیتر چاوپۆشی لە گەندەڵ تۆمەتباران نەکرێت. لە هەموو دنیاش خەڵک لەگەڵ ریشەکێشکردنی گەندەڵ و فاسدە ٣٠ ساڵە گەندەڵ گەورە دەکرێت.

ئەمەی دەیبینین شۆکە بۆ ئەوانەی کەس نەیتوانیوە پێیان بڵێ بەری چاوتان کلی پێوەیە..!

بۆ ئەم هەڵبژاردنەش یەکێتی باشترە حەملە نەکات بۆ کۆکردنەوەی دەنگ، بەڵکو ئەم بیردۆزە جێبەجێکات، راپێچکردنی گەندەڵێک.. یەکسانە بە کورسییەک.