شنۆ عوسمان

كشتوكاڵ‌ وه‌ك سامانى نه‌ته‌وه‌یی

Alternate Text

7/28/2020 10:22:00 AM

ته‌ماته‌، بامێ، گه‌نم‌ و گه‌لامێو، گوێز ‌و هه‌نجیر ناچێته‌ نێو بوارى ئاسایشی خۆراك  له‌ كوردستاندا له‌به‌رئه‌وه‌ى پشتى پێنابه‌سترێت بۆ برسینه‌بوونى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌، ته‌نها ژه‌مه‌خواردنى چه‌ند رۆژێك دابینده‌كات.

پێویسته‌ بیر له‌مه‌بكه‌ینه‌وه ‌‌و له‌خه‌میدابین. ده‌بێت تێڕوانینى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ بۆكه‌رتى كشتوكاڵ بگۆرین له‌ژه‌مه‌خۆراك بۆ ئاسایشی خۆراك، له‌به‌رئه‌وه‌ى تێگه‌یشتن وایه‌ كه‌ نه‌وت ئاسایشی خۆاكه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌هۆی نه‌وته‌وه‌ ئێمه‌خۆراكمان بۆدابینده‌كرێت. 

به‌رهه‌مهێنانى خۆراكى كشتوكاڵى نه‌چوه‌ته‌ ناو بوارى ئاسایشی خۆراك. هه‌رێمى كوردستان نه‌یتوانیوه‌ به‌گوێز ‌وترێ ‌و ته‌ماته ‌و شوتى تایبه‌تمه‌ندبێت یان هیچ نه‌بێت به‌شیخۆی به‌رهه‌مبهێنێت به‌ڵكو بێبه‌رهه‌م ‌و له‌به‌رده‌م بسێتیداین له‌كۆتایدا.
 
گۆڕین‌ و تێگه‌یشتنى خه‌ڵك له‌ناوه‌رۆكى ئاسایشی خۆراك بابه‌تێكه‌ ده‌بێته‌ ته‌واوكه‌ر بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، خاكى كوردستان هی ئه‌وه‌یه‌ وه‌كو شاره‌زایانى بوارى زه‌وی وزارو كشتوكاڵ ده‌ڵێن، ده‌كرێت هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان له‌برسێتى بپارێزێت. 

ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌بنرێت تاچه‌ند مه‌ترسی برسێتى نامێنێت. ئایا كه‌رتى كشتوكاڵى ده‌توانێت ببێته‌هۆكاربۆبنیاتنانى كارگه‌و پیشه‌سازى؟
 
یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌سه‌ره‌كیه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كار له‌سه‌ر تێروانینى جوتیارى كورد بكه‌ین، له‌گۆرینى چاندنى به‌رهه‌مى رۆژانه‌ بۆساڵانه ‌‌و ئاینده‌ له‌گۆرینى ته‌ماته‌ بۆ فستق خه‌یار بۆ زه‌یتون.

بۆنمونه‌ جوتیاره‌ نمونه‌یه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ ته‌ماته‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ته‌ماته‌له‌ سوره‌وه‌ بگۆرێت بۆ زه‌رد، به‌ڵام خۆله‌كۆتایدا ته‌ماته‌ هه‌رته‌ماته‌‌و بازارى نییه‌.

باشتره‌ سوود له‌تواناى جوتیاران بۆگۆرانكارى ریشه‌یی ببینرێت.


كاتى ئه‌وه‌یه‌ ڕاشكاوانه‌ دانبه‌وه‌دا بنێین ئه‌م ئه‌زمونه‌كشتوكاڵیه‌ سه‌رنه‌كه‌وتوه‌ى جوتیارى كوردى ده‌بێت ڕابگیرێت ‌و پێداچونه‌وه‌ى بۆبكرێت، ئه‌وه‌ته‌نها حكومه‌ت نییه‌ مه‌وقیفی ئیحراجى توشده‌بێت، ئه‌وه‌ گه‌لێكه‌ له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ئاسایشی خۆراكدایه‌، گه‌نمى ئه‌مساڵى جوتیاران وه‌كو ده‌ڵێن به‌كه‌ڵكى ناندروستكردن نایه‌ت ئێده‌كه‌واته‌ بۆبچێنرێت؟ 

ئه‌مه‌چه‌ند ساڵێكه‌ جوتیاره‌كان توڕه‌ده‌بن‌و ته‌ماته‌كه‌یان ئه‌ده‌ن به‌زه‌ویدا‌ و ده‌یفلیقێنه‌وه‌، گه‌نمه‌كه‌یان به‌هه‌رزان ده‌فرۆشنه‌وه‌ بۆعه‌له‌ف.

 ده‌بێت ڕاشكاوانه‌ دانبه‌وه‌دابنێین كه‌خه‌ڵكى ئێمه‌ له‌كڕیار‌ و به‌كارهێن بۆ جوتیاران،  سه‌لیقه‌و تاقه‌تى خۆماندوكردنیان نییه ‌‌ونه‌فه‌س كورتن له‌گه‌ڵ كاركردن. ئه‌گه‌ر ساڵى داهاتوو به‌رهه‌مه‌كان  بكه‌ن به‌توتن بزانن ئه‌نجامه‌كه‌ى وه‌بازارخستنى  كشتوكاڵی به‌هێزده‌بێت یان نا! به‌ڵێ هه‌ندێ جۆری به‌رهه‌م ماندووبونى ده‌وێت، به‌ڵام خۆله‌كۆتایدا فرێیناده‌یته‌ سه‌رزه‌وى به‌ڵكو پاره‌كه‌ى ده‌خرێته‌ ته‌نكه‌ى باخه‌ڵه‌وه‌ وه‌كده‌ڵێن. ئێمه‌ پێویستمان به‌گۆرینى تێروانینمان هه‌یه‌ له‌ڕه‌گوریشه‌وه‌ بۆكه‌رتى كشتوكاڵ،لێره‌وه‌ تۆپه‌كه‌ له‌ساحه‌ى یه‌كێتیدایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى وه‌زیره‌كه‌یان یه‌كێتییه‌، ده‌كرێت ئه‌م حزبه‌ پشتیوانى ئه‌م وه‌زیره‌ بكه‌ن زۆرباش بۆگۆرانكارى له‌كۆمه‌ڵگه‌دا. وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ وه‌زاره‌تێكى خاوه‌ن ستراتیژی گرنگه‌ له‌ئێستادا نه‌ك وه‌زاره‌تێكى ئاسایی چونكه‌ ده‌توانێت ئاراسته‌ى له‌مشه‌خۆریه‌وه‌ بگۆرێت بۆبه‌رهه‌مهێنه‌ر.

له‌دواى ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌روڵاتێك پلانى نوێ بۆ ژیانى داده‌رێژێت ئێمه‌ش پێویسته‌به‌سیاسه‌ت‌و به‌بریاره‌ ناوخۆیه‌كانماندا بچینه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندى‌و پشتیوانى  به‌رپرسانى ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان ‌و كه‌رتى كشتوكاڵ‌وجوتیاران به‌تایبه‌تتر یه‌كێكه‌ له‌كه‌رته‌ گرنگه‌كان كه‌ده‌توانێت گۆرانكارى بكات له‌ دونیارى خۆراك ‌و ئاسایشی خۆراكی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌وزكردنى خاكى نیشتیمان. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP