لەتیف شێخ مستەفا

ئایا پەرلەمانی عێراق دەتوانێ بریار لەسەر گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات؟

Alternate Text

11/21/2020 7:51:00 PM

 سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین کە پەرلەمان دەسەڵاتی بریاردانی خەرج کردنی پارەی نیە و ناتوانێ ھیچ بڕە خەرجیەکی ئیزافی بەدەر لەوەی لەموازەنە بریاری لەسەردراوەزیاد بکات یان حوکمەت ناچار بکات بەو خەرجیە ھەر جۆرە خەرجیەکی ئیزافی دەبێ پرۆژەکە لەرێی حوکمەتەوە پێشکەش بکرێ یان بەرەزامەندی حوکمەت بێ ئەگەرنا پابەندی بۆ حوکمەت دروست ناکات، ئەگەر بەیاساش دەرچێ بێ رەزامەندی حوکمەت ھیچ بەھای نابێ و دەتوانێ پابەند نەبێ پێوەی چونکە لەدەسەلاتی پەرلەمان نیە.

پەرلەمانی عێراق بێ رەزامەندی حوکمەت ولەم بابەتەدا تەنھا یەک دەسەلاتی ھەیە ئەویش ئەوەیە بەدەرکردنی بریارێکی نامولزەم بۆ حکومەتی عێراق کە لەچوارچێوەی یاسای بودجەو ئیدارەی مالی چارەسەرێک بۆ کێشەکەبدۆزێتەوە ، ھەر ئەوەندەو زیاتر نا.

بۆیە ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بیەوێ بەراستی مووچەی موچەخۆرانی ھەرێم راستەوخۆ لە عێراقەوە خەرج بکات دەبێ لە پێشەوە پرۆژەکە حەواڵەی حوکمەت بکات یان رەزامەندی حوکمەتی بۆ وەربگرێت ، بەلام لەم حاڵەتەش بابەتەکە دووبارە لەبازنەی بەتاڵی نێوان رێککەوتن و رێککنەکەوتنی حکومەتی عێراق و ھەرێمدا جارێکی تر دەخولێتەوە چونکەکێشەکە ئەوەیە حوکمەتی عێراق نەدەتوانێت و نەدەسەلاتی ھەیە بەبێ ئەوەی ھەرێم پابەندبێ بە تەسلیم کردنی نەوتەکەی و داھاتی خاڵە سنوریەکان مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج بکات چونکە لەحاڵەتێکی وادا وەک ئەوە وایە حوکمەتی عێراق دووجار بودجە بدات بەھەرێم کە مومکین نیە ئەوە بکات، چونکە لە ئێستادا خۆی کێشەی گەورەی دارایی ھەیەو جادە و پەرلەمانتارانیش ئەوە قبول ناکەن. تەنانەت ئەو پەرلەمانتارە غەیرە کوردانەش کە ئیمزایان کردوە دڵنیام ھەرگیز بەو مەبەستە نەیانکردوە حوکمەتێ عێراق بێ بەرامبەر موچەی فەرمانبەران بنێرێ بەڵکو مەبەستیانە بەدڵنیایەوە ھەرێم ناچار بکەن بەتەسیلیم کردنی داھاتەکەی لەبەرامبەر پێدانی مووچە، ھەرێمیش ئەوە ناکات، چونکە بابەتی نەوتی ھەرێم وەک دەرکەوت لەدەسەلاتی ھەرێم خۆیدا نەماوە، کەواتە دوبارە دەگەرێینەوە ھەمان بازنەی بەتاڵ.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP