بابەکر دڕەیی

بەهێزی وەک هۆکارێک بۆ مەغدوری وانەکانی گردی زەرگەتە کەم نین

Alternate Text

1/9/2021 5:42:00 PM

ژمارەیەک مرۆڤ، لەسەرەتای سەرەتاوە لە دەوری نەوشیروان مستەفا کۆبونەوەو بەو هیوایەی ئەم مرۆڤە شارەزاو ئازایە بتوانێ دڕێک بەو تاریکی و ناعەدالەتیەی هەناوی کوردستان بدات، پشتیان گرت و وەک دیوارێکی قایم بونە بەڕۆچکەیەک بۆ بەرنامەو سیاسەت و کارە میدیاییەکانی.

چوادەساڵی رەبەق بە هەنگاو لێی دورنەکەوتنەوە. چواردەساڵی تەواو هەرچی ئەو فەرمانی کرد جێبەجێیان کرد.

لە دەرەوەی گردەکەش سەدان و هەزاران کۆبونەوەو پاڵیان دایە یەک بۆ ئەوەی دنیایەکی جوانتر و عادلانەتر بە ڕێبەری ئەو دروستبکەن.

لەم 14 ساڵەدا زۆر کەس کەوتنە بەر پاڵاوتن و فلتەرەیشن. زۆر کەس لەم ماوە دورودرێژەدا خۆیان دۆراند و سەنگەریان گۆڕی.

زۆر کەس لەم 14 سالەدا خۆیان فرۆشت و پرەنسیپەکانیان گۆریەوە بە پارەو پۆست.

زۆر کەس لەم مەودا زەمانیەدا بە ناهەق پەلاماری هاوڕێکانی خۆیان داو بوختانیان بۆ هەڵبەستن.

هەنێ کەس، لە کاتێکا خۆیان ملیۆنەر بون و لە حسابی خەلک ببونە سەرمایەدار، پەلاماری هاوڕێ پاک و خاوێنەکانی گردەکەیان دا و لای خەلک زیانیان بە ناوبانگیان گەیاند.

مێژونوسان و شارەزایان دەگێڕنەوە کە لە سەدەکانی شانزەو حەفدەدا، رەشپێستەکانی ئەفریقایان بەو هۆیەوە گواستەوە بۆ ئەمریکا چونکە ئەوان کەسانی بەهێزبون... بەرامبەر نەخۆشی مەلاریا وەک سپیپێستەکان لاواز نەبون و بەرگرییان ئێجگار بەهێزبو.

بەڵام ئەم بەهێزیە جەستەییەی رەشپێستەکان، لە بری ئەوەی سەروەری و یەکسانییان بۆ بهێنێ، لە ژێر زەبری کلتورێکی خەیاڵی و پوچدا، کردنی بە کۆیلەی سپیپێستەکان و تا ئێستەش باجی ئەو بەهێزی و ساغیەیان ئەدەن.

دەرسی یەکەمی گردی زەرگەتە ئەوەیە کە مرۆڤە ساغ و خاوەن پرەنسیپ و ماندوەکان، لە کۆی هاوکێشەی سیاسەت و چاکسازیدا، زیانمەندی یەکەم دەرچون... کەسانی ناپاک و لاوازو خۆفرۆش و پاتاڵ و هیچنەکردەش تیایدا بونە سەروەرو وەک بەرزەکی بانانان بۆی دەرچون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP