Alternate Text

وتارەکانی نوسەر

سارا قادر

بۆ ژنە تەنیاكە ئەحلام مەنسوور

Alternate Text

1/10/2021 12:07:00 PM

ئەو بەر لە چەند ساڵێكو بۆ دەیەیەك دەچێت ماڵئاوایی لێ كردوین; بەڵام هەرگیز لە یادەوەری زۆربەماندا وێنە و شێوەو دەنگی لاناچێت، بۆ منی خوێندكاری و هاوڕێی ڕۆژنامەوانی سەردەمی هەفتەنامەی هاوڵاتی زیاتر خەمهێنەرو بە ئازارە. ئەو تەنها قەڵەمێكی ژنانەو،ژنێكی خوێندەوارو نوسەری سەردەمەكەی خۆی نەبوو، بەڵكو ئەو دەنگێكی یاخی ڕۆژگارە بێدەنگەكان و، جەنگاوەرێكی سەرسەختی شكاندنی تابۆ كلتوریەكانی سەردەمی خۆی بوو.

ئەو نەیدەویست ببێتە تفاقی جوانی ڕازاندنەوەی سەرمێزی شەرابی پیاوە چاوبرسیەكان; بەڵكو ئەو ڕۆحە یاخیەی هەمیشە دەیكردە كەسێكی دەمارگیرو بەگژ نادادیەكاندا دەچوەوە ،. وەلێ لە كۆمەڵگەی بێڕەحم و دڵڕەقدا بێڕێزی كردن و پیاهەڵدانی ناشرین وقسەوقسەڵۆك، گوڵی بەر ئێخەی ئەم جۆرە مرۆڤانەن.

بۆیە ئەحلامی بەهێزو بێ مەئواو ماڵ هەرهێندە بەرگەی گرت و زوو زۆر زوو هاوڕێ ئەبەدی و بە وەفاكەی جگەرەكەی دەستی لەگەڵ خۆی بردی ماڵئاوا ژنە تەنیاکە ...ماڵئاوا ئای کە بەداخم بۆ ژنێکی تەنیا کە لە دوا رۆژەکانی تەمەنیدا تەنها جگەرەکەی دەستی وەک خۆشەویسترین و نزیکترین هاوڕێ تا دوا هەناسە لەگەڵیدا ژیاو بۆ یەکتری سووتان دیارە، ئەو دەیزانی جگەرەکە لە هەموان دڵسۆزترە بۆی، بۆیە هەر کات داوام لێدەکرد دەست لە جگەرە کێشان هەڵبگرێت ڕاستەوخۆ پڕبەسنگی هەناسەیەکی قوڵی هەڵدەکێشاو دەیوت "سارا منداڵەکەم ئەزانم تۆ لەبەر منتە خەم بۆ من ئەخۆی، بەڵام هەر ئەمە هاوڕێی ئەبەدیمەو لە ئازارەکانم ئەگات کچەکەم" ئەو دادە ئەحلامی لەسەر خۆ لەگەڵ خۆی برد بەڵام ئێمەی مرۆڤ کە هاوەڵی بووین نەمانتوانی هەر نەبێت بۆ چەند ساتێک لەو تەنیاییە ڕزگاری بکەین و چەند وتەیەکی خۆشی لەگەڵ بگێڕینەوە تا کەمێک لەو تەنهایە کوشدەیە دووری بخەینەوە.

ئای ژنە بەدبەختەکە کە بەداخم!! ئێمە چ کۆمەڵگەیەکی دڵرەقمان هەیە کە گەر بە فیعلیش ژنە ئازاو چالاکەکان نەکوژێت ئەوە بەهەزارەها ڕێگەی تر لەناویان دەبات و پەراوێزخستن و بێدەنگ کردنیشیان ئاسانترین ڕێگەیە بۆ کوشتنیان،، بەداخەوە کە ئێمە ئێستا بە نامە ئەلەکترۆنیەکان شینت بۆ دەگێرێن و خەمت بۆ دەخۆین کەچی هێندە بێخەمبووین نەماندەزانی ئەوەندە زوو مەرگی ئەبەدی لە ئێمەی خۆشتر ئەوێت و باوەشت بۆ دەگرێتەوە، سەد جار خوا لێت خۆش بێت و رۆحە منداڵ ئاسا بێگەردەکەت بە بەهەشتی بەرین شادبێت دادە تەنهاو بەخشندەکە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP