مووچەی پاشەکەوتکراوی پێشووی فەرمانبەرانی هەرێم دەگەڕێتەوە؟

ئابوری 30/01/2020

Alternate Text


بەھۆی بڕینی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە و ھێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤، قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان دروست بووە و حکوومەتیش بۆچارەسەرکردنی، بڕیاری پاشەکەوتکردنی بەشێکی زۆری مووچەخۆرانی کوردستانی دا، یاساناس-ێکیش رایدەگەیەنێت، کردنی مووچەی فەرمانبەران بە نیوە لە رابردوودا لەروی قانوونییەوە دروست نەبوو.

سەبارەت بە گەڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی رابردوو کەلەلای حکومەتە حاكم شێخ لەتیف، یاسا ناس و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "ئێمە وەک تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی مووچەخوراوەکانی ساڵی ٢٠١٩ی فەرمانبەرانی ھەرێم ئەمڕۆ لائیحەی وەڵامی ھەردوو وەزارەتی دارایی ھەرێم و فیدراڵمان ئامادەکردو ناردمانەوە بۆ دادگای فیدراڵی و بەردەوامدەبین لە بەدواداچونی کەیسەکەو بەرگریکردن لەمووچەی خوراوەکانیان".

سەبارەت بەوەی تاچەند فەرمانباران ئومێدیان هەبێت بەگەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان لەماوەی رابردوودا حاکم شێخ لەتیف روونیکردەوە، ئەمڕۆ لائیحەی وەڵامی ھەردوو وەزارەتی دارایی ھەرێم و فیدراڵمان ئامادەکردو ناردمانەوە بۆ دادگای فیدراڵی و بەردەوامدەبین لە بەدواداچونی کەیسەکەو بەرگریکردن لەمووچەی خوراوەکانیان، لەکۆتایشدا دادگا بڕیاردەدات کە وەریدەگرنەوە یان نا".

ئەو یاساناسە راشیگەیاند، "ئەوەی حکومەت کردی لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێم کردی بە پاشەکەوتکردنی بەشێکی زۆری مووچەکانیان لەرووی یاساییەوە قانوونی نەبوو، وتیشی هیچ یاسایەک نییە رێگا بدات مووچەی فەرمانباران بکرێت بە نیوە ئەگەر کاتی کارکردنیشیان کەمبکرێتەوە".

رێباز حەملان وەزیری دارایی لە کابینەی پێشووی حکومەتدا رایگەیاندبوو پێشتر رایگەیاندبوو، ئەگەر حکومەتی هەرێم دەستی کرد بەدانەوەی مووچە دەبێت بەشە زۆرەکەی حکومەتی عیراق ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت، بۆیە بەدڵنیایی کەدەست کرا بە گفتوگۆ لەگەڵ عیراق لەسەر بابەتە داراییەکان و نەوت ئەوە یەکێکە لەبابەتە سەرەکییەکان".

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش ئەوکات ئاماژەی بەوەکردبوو، "حسابێکی بانکی دەکەینەوە بۆ مووچەخۆران تێدا ژمارەی پارە پاشکەوتکراوەکانیان دەبینن، بەڵام ناتوانن وەریبگرنەوە".

بەھۆی بڕینی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە و ھێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤، قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان دروست بووە و حکوومەتیش بۆچارەسەرکردنی، بڕیاری پاشەکەوتکردنی بەشێکی زۆری مووچەخۆرانی کوردستانی دا.

لە هەشتی ئاداری ٢٠١٩،  پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی حکومەتی ئەوکاتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیارماندا لەم مانگەوە پاشەکەوتی موچە لاببەین، بڕیارماندا پاشەکەوتی مووچە هەڵبگرین، چونکە پێشتر بەڵێنماندابوو کە بارودۆخی ئابوری باشبێت پاشەکەوت لا دەبەین، ئیستا پابەندی بەڵێنەکەمانبووین".

لە ماوەی رابردوودا، سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندی بە دوو هۆکارەوە هەبوو، یەکەمیان پەیوەندی بە بڕینی بوودجەوە ھەبووە لە بەغداوە، دووەم ھۆکاریش شەڕی داعش بوو کە هەزار و ١٠٠ کیلۆمەتر سنووری ھەرێمی کوردستان بەرەی شەڕ بووە، سەرەڕای لەخۆگرتنی سەدان ھەزار ئاوارە و پەنابەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا