یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە سلێمانی تۆماركرا .
فه‌ره‌یدون غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سلێمانی به تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، ئەو كەسەی كۆچی دوایی كردووە مامۆستایی ئاینی بووه.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسە مامۆستای ئاینییە لەمزگەوتێكی نێو بازاڕی شاری سلێمانی پێشنوێژی دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانیش ئاشكرایكرد كە ئەو مامۆستا ئاینیەی ئەمڕۆ دەركەوت كە تووشی نەخۆشی كۆرۆنا بووە بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە گیانی لە دەستدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه و ئاشكرایكرد، بەداخەوە یەکەمین نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 تەمەن 63 ساڵ لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا.