Alternate Text

بەڵێ بۆ هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە-لیستی 142

كاروان گەزنەیی‌ 23/03/2021

دەنگدان بە (هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە 142) و کاندیدەکانی، گەرەنتی پاراستنی کەرکوکییەکان و زامنکردن و چەسپاندنی شوناس و ناسنامەی کوردستانی بوونی شارەکەیە.

ئەم دەنگدانە سەرباری گرنگی جیۆپۆلیتیکی و لێکەوتە دیرۆکییەکانی، زەمینە سازییە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد- کە ڕەچاوی مافی هەموو پێکهاتە و ئاین و ئاینزاکانی شارەکە بکات، و دۆخی نەخوازراوی کەرکوک بگێڕێتەوە بۆ سەردەمی پێکەوە ژیان و ئاشتی و برایەتی.

کەرکوک سەرباری گرنگی کوردستانی بوونی، بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش هەم قودس و هەمیش “کلیلی چارەسەری” سەرجەم کێشەکانە لەسەر بنەمای دەستوور و لێکتێگەیشتن و دایەلۆگ.

داواکارین لەسەرجەم دەنگدەران، بە جۆش و خرۆشەوە بە هێز و ئیرادەوە دەنگبدەن بە هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لیستی ژمارە (142).

سەرکەوتن بۆ ( هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە 142)