دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن BMCیەوە کە تێیدا دەردەکەوێت رەنگی ئاوی
گەڕەکێکی هەڵەبجە بۆ پەمەیی گۆڕاوە، بەرپرسانی شارەکە بەڵێنی لێکۆڵینەوە لە
گرفتەکە و چارسەرکردنی دەدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی ئایار، هەریەکە لە ئازاد تۆفیق، پارێزگار و نوخشە
ساڵح، قائیمقامی هەڵەبجە بە BMCیان راگەیاند، ئاگاداری گۆڕانی رەنگی ئاوی
ماڵانی گەڕەکی کانی ئاشقان بۆ رەنگی پەمەیی نیین و بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن .
هاوکات، ئەلەند تۆفیق، بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە بە BMC وت": نزیک کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر چەند ماڵێکی گەڕەکی کانی ئاشقان و شێخ ئیسماعیل رەنگی ئاوی ماڵانیان بۆ پەمەیی گۆڕا، پشکنینیمان بۆ سامپڵی ئاوەکە و تانگی ئاوی گەڕەکەکە کرد هیچمان بۆ روون نەبووەوە ".
ناوبراو راشیگەیاند:" سامپڵمان ناردووە بۆ ئەوەی پشکنینی بایلۆجیشی بۆ بکەین کە بڕیارە سبەی ئەنجامەکەی دەربچێت ".