پزیشکێک: ماسی و چەرەسات و سەوزە گرنگن بۆ ددان

تەندروستی 05/11/2022

Alternate Text

پزیشکێکی روسیا رایگەیاند، خواردنی ماسی و چەرەسات و سەوزە پێویستن بۆ تەندروستی ددان و لە هەوکردن دەیپارێزێت.

ئیڤان مۆسۆرۆڤ، پزیشکی ددانی روسی بە ماڵپەڕی "نۆفۆستی" راگەیاندووە:" خواردنی ماسی و زۆربەی خواردنە دەریاییەکان گرنگن بۆ تەندروستی ددان، هەروەها چەرەسات و سەوزەواتیش هاوکار دەبن بۆ پاککردنی ددان لە میکرۆبەکان و لە هەوکردن دەیپارێزن ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هێلکەی مریشک و میوەش سوود بە پوکی ددان دەگەیەنن ".

لەبارەی شیرینییەکانیش دەڵێت:" هەموو جۆرە شیرینییەک بۆ ددان خراپ نییە، بەتایبەت هەنگوین شیرنییەکەی سروشتییە و هیچ زیانێکی نییە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا