تەرمی هاوڵاتییەك لە رێگەی كەلار دۆزرایەوە

کوردستان 26/08/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

قائیمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، لە نزیك گوندی بانی خێڵان تەرمی هاوڵاتییەك لەناو بارهەڵگرێكدا دۆزراوەتەوە كە بەڕەگەز عەرەبە.
سڵێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان راگەیاند:"نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای كەلار- دەربەندیخان بەرامبەر گوندی بانی خێڵان تەرمی هاوڵاتییەك لەناو بارهەڵگرێكدا دۆزرایەوە، كە پێدەچێت چەند رۆژێك بێت گیانیلەدەستدابێت و پێینەزاندرابێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە، " تەرمی ئەو هاوڵاتییە كە بەڕەگەز عەرەبە، بۆ پزیشكی دادی گواستراوەتەوە لەپێناو ئەوەی هۆكاری مردنەكەی دیاریبكرێت و لێكۆڵینەوەكان لەو بارەیەوە دەستیانپێكردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا