مەزڵوم کۆبانێ: هەنگاو دەنێین بەرەو بەرقەرارکردنی ئاسایش لە دێرەزور

جیهان 04/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، هەنگاو دەنێین بەرەو بەرقەرارکردنی ئاسایش لە دێرەزور.

ئەمشەوی دووشەممە، مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات(قسد) لە پەیامێکدا لە پێگەی ئێکس سەبارەت بە گرژییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە رایگەیاند:" بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هاوڵاتییانمان لە دێرەزور، هەناو دەنێین بەرەو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هاوڵاتییانمان".

وتیشی:" هەرچەندە کە هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری دەڕۆن بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە و هۆزەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەڵام داگیرکەرانی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی هێرش دەکەنە سەر تەل تەمر و مەنبەج بۆ ئەوەی گورز لە ئاسایش و ئیدارەی گەلەکەمان بوەشێنن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا