هۆشداری لە گۆڕاوێكی دیكەی كۆرۆنا دەدرێت

جیهان 27/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2020وە، هەوڵەكان بۆ بنبڕكردنی كۆرۆنا و گۆڕاوەكانی بەردەوامە، بەڵام زانایان هۆشداریان لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوێكی دیكەی ئەم ڤایۆرسەداوە. 
بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانایانی بواری بایۆلۆژی و گۆڕاوە ڤایرۆسییەكان ئەوە ئاشكراكراوە:" جۆرێكی نوێی ئەم ڤایرۆسە دەركەوتووە، كە ناوی لێنراوە جۆری (Iris) كە لە ئێستادا بەربڵاوترین جۆری ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنایە".
ئاماژەیان بەوەشكراوە:" گۆڕاوەكەی ئایرس، یان ئەوەی لە ڕووی زانستییەوە پێی دەوترێت جۆری EG.5، یەكێكە لە نەوەكانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن، كە یەكێكە لە جۆرەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە پێشتر لە ساڵانی رابردوودا دەركەوت بوو و بڵاووبووەوە".
روونیشكراوەتەوە:" ژمارەی تووشبوون بە جۆری ئایرس لە زیادبووندایە و تا ئێستا %17.3ی حاڵەتەكان لە ئەمریكا دەستنیشانكراوە و جۆری EG.5 بووەتە بەشێكی زۆری حاڵەتە دەستنیشانكراوەكان لە چەند وڵاتێكی جیهان لە هاوشێوەی چین، بەریتانیا و ژاپۆن".
باس لەوەشكراوە:" جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاریس هەمان پێكهاتەی یەكێك لە جۆرەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەیە كە پێی دەوترێت XBB.1.9.2، بەڵام هەڵگری گۆڕانكارییەكی زیادەیە لە پرۆتینی سپایكدا، كە بەشێكە لە ڤایرۆسەكە و رێگەی پێدەدات بچێتە ناو خانەكانی مرۆڤەوە و بەم شێوەیە دەتوانێت زیاتر بێت گواستراوە و تووشكەرە لە چاو جۆرەكانی دیكەدا".
هەر لە توێژینەوەكەدا هاتووە:" هێشتا هیچ زانیارییەك نییە كە ئاماژە بەوە بكات كە ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر درمییە یان نیشانەی توندتری لێدەكەوێتەوە بە بەراورد بە جۆرەكانی دیكەی كۆرۆنا و سەبارەت بە كاریگەری ڤاكسینی كۆرۆنا لە دژی ئەم گۆڕاوە نوێیە، بەگوێرەی سەنتەری كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییە گوازراوەكان، ڤاكسینەكانی ئێستا دەتوانن پارێزگاری لە مرۆڤ بكەنلەبەرانبەر گۆڕاوی ئایرسدا". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا