وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئه‌گه‌ر
هەموو لایەنە كوردستانییەکان لە کەرکوک بە یەک لیست بەشدارییان لە هەڵبژاردن بکردایە،
کورد دوو کورسی دیکەی بەدەستدەهێنا.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی
بەوەکرد:" دانانی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك
سوودی لێوه‌رده‌گرن، چونكه ئه‌و پارێزگاره نابێته پارێزگاری كورد و یه‌كێتی، به‌ڵكو
ده‌بێته پارێزگاری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به عه‌ره‌ب و كریستیان و هه‌موو
ئه‌وانه‌ی ترەوە ".
وتەبێژی یەکێتی وتیشی:" شێوه‌ی
هه‌ژماركردنی ئەم ده‌نگدانه و سیستمه‌كه له‌خزمه‌تی حزب و فراكسیۆنه گه‌وره‌كان
بوو، ئه‌گه‌ر كورد له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌یه‌ك لیست به‌شداربن هیچ ده‌نگێكمان
به‌فیڕۆ نەدەڕۆشت ".
رونیشیکردەوە:" ئه‌گه‌ر پارتی و نه‌وه‌ی نوێ و لایه‌نه ئسلامییه‌كان
و سۆشیالیست ئه‌و ده‌نگانه‌یان به‌فیڕۆ نه‌دایه، ئه‌مڕ‌ۆ كورد له كه‌ركوك خاوه‌نی
زیاتر له 40 هه‌زار ده‌نگی دیكه بوو، ئه‌وكاته زۆر به‌ئاسانی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه
كورد كورسییه‌ك بۆ دوو كورسی زیاتری ده‌هێنا ".