بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ د. عەلی قەرەداغی: هیوادارم ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیەت ببێتە مایەی خزمەتكردنی زیاتری موسڵمانان

کوردستان 10/01/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی د. عەلی قەرەداغی دەکات و دەڵێت " هیوادارم هەڵبژاردنەوەت وەک سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان ببێتە مایەی خزمەتكردنی زیاتری موسڵمانان ".

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا بۆ د. عەلی قەرداغی ئاماژەی بەوەکرد:" بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەك سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، پیرۆزبایی خۆمان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانتان ئاڕاستە دەكەم ".

ئەوەشی خستەڕوو:" هیوادارم ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە ببێتە مایەی خزمەتكردنی زیاتری موسڵمانان، یەكڕیزیی گەلی كورد و قووڵكردنەوەی ئاشتی و پێكەوەژیان لە نێوان سەرجەم ئایین و نەتەوەكاندا، كە دڵنیاین بە ئەزموونی قووڵ و لێهاتوویی خۆتان لە رابردوودا، هەوڵەكانی داهاتووشتان لەو پێناوەدا دەبێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا