"هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ساڵ بە ساڵا كەمدەبنەوە"

کوردستان 12/01/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەسەر لێكتێگەیشتنەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا و هێزەكانی پێشمەرگە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە روونكردنەوە دەدات.

 لیوا روكن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" یاداشتنامەیەكی تێگەشتن هەیە لە نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا و وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاگاداری حكومەتی عێراق بۆ چوار ساڵ و هەر مانگێك ٢٠ ملیۆن دۆلار و چەندین چەك و ئامێر و مەشق و راهێنان لە خۆی دەگرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ساڵانەش هاوكارییە ماددییەكان بەرێژەی %25 كەم دەبێتەوە تا لە ساڵی 2026 یش بە تەواوی سفر دەبێتەوە".

روونیشیكردەوە:" ئەو كەمكردنەوەكەیە سزا نییە، بەڵكو بەپێی ئەو لێكتێگەشتنەیە كە هەیە لە نێوان هەردوولادا ئیمزاكراوە، بەڵام كەمكردنەوەی ئەو هاوكارییانە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە".

ئەوەشی خستەڕوو:" كەمبوونەوەی هاوكاریەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، كاریگەری دەبێت لە تازە بوونەوەی چەك و ئامێرەكانی پێشمەرگە، لەبەرئەوە دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە و حكومەتی هەرێم قەرەبووی ئەو كەمبوونەوەیە بكەنەوە و پلانیان هەبێت بۆ پڕكردنەوەی ئەو كەمبوونەوەیە".

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ساڵی 2016دا، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ئەنجامدرا و پاشان لە ساڵی 2022 بۆ چوار ساڵ نوێكراوەیەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا