لە دهۆك تەرمی گەنجێكی تەمەن 30 ساڵ دۆزرایەوە

کوردستان 14/01/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەسەر دۆزینەوەی تەرمی گەنجێك، پۆلیسی دهۆك لێكۆڵینەوەكانی لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

 پۆلیسی دهۆك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" تەرمی گەنجێكی تەمەن 30 ساڵ بە كوژراوی لە شوقەیەك دۆزرایەوە و هێزەكانی پۆلیسیش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" تەرمی ئەو گەنجە لە شوقەیەكی نیشتەجێبوون لە گەڕەكی ماڵتای دهۆك، دزۆراوەتەوە كە شوێنەواری گوللە بەجەستەیەوە دیارە، بەڵام بە هۆی ئەوەی هیچ چەكێك لە شوێنی ڕووداوەكە نەدۆزراوەتەوە گومان دەكرێت تاوانی كوشتن بێت".

هەروەها، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان تەمەنی لەنێوان 30 بۆ 35 ساڵە و لێكۆڵینەوەكان كردووە و بەڵام تا ئێستا هیچ تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیرنەكراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا