هەڵبژاردنی جێگرانی پارێزگاری پارێزگای نەینەوا دواخرا

عێراق 08/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

زانیاری دەربارەی دواخستنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ هەڵبژاردنی جێگرانی پارێزگار ئاشكرادەكرێت. 

 محەمەد جاسم كاكەیی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە لێدوانێكدا راگەیاند:" لایەنەكان بۆ هەڵبژاردنی جێگرانی پارێزگاری نەینەوا نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەم چوارچێوەیەدا بڕیاردرا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دوابخرێت".

روونیشیكردەوە:" لە كۆبوونەوەی پێشتردا پارێزگاری نەینەوا و سەرۆكی ئەنجومەن و جێگرەكەی هەڵبژێردران".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا