کوردێک بووە جێگری پارێزگاری نەینەوا

عێراق 10/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

ئەنجومەنی پارێزگای نەوینەوا بە زۆرینەی دەنگ دووبارە سیروان رۆژبەیانی وەک جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژاردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، لە سێیەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سیروان رۆژبەیانی لە پشکی وەک جێگری یەکەم و عومەر نامیقیش وەک جێگری دووەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرایەوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا عەبدولقادر دوخێلی وەک پارێزگار هەڵبژارد، ئەحمەد حاسودیش بووە سەرۆک و محەمەد عەبدوڵا جبووریش بووە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا.

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە 29 کورسی پێکدێت، 19 کورسی بۆ پیاوان و حەوت کوریش بەر ژنان دەکەوێت، هەروەها سێ کورسیش بۆ کۆتاکان دیاریکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا