لەم ناوچەیە بەهۆی بەفرەوە پشووی فەرمی راگەیاندرا

کوردستان 28/02/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە سنووری قەزای قەرەداغ بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆوە پشووی فەرمی راگەیەندرا.
قائیمقامیەتی قەرەداغ رایگەیاند:" بەهۆی بەفر بارینەوە لە سنووری قەزاکەمان و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکانی سنوورەکەمان کرایە پشووی فەرمی".
شایەنی باسە پێشتریش پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردبوو:" دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان، کە لە هەر پەروەردەیەک ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتە پشوو".
هاوکات BMC زانیویەتی، بەهۆی بەفربارین و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆوە چەند خوێندنگەیەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی پشوویان راگەیاندووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، شەپۆلێکی بەفر بارین سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری گرتەوە و بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەک ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا