هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی مەترسییەوە چەند رێگایەك بەربەستدەكات

کوردستان 28/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەهۆی مەترسییەكانی خزان و بەستەڵەك بوونی چەند رێگایەكەوە، هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات.

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەكاتەوە لە ئێستادا بەهۆی مەترسی خزان و بەستەڵەك بوونەوە چەند رێگایەك بەربەستكراون تا كاتی ئاسایی بوونەوەی و سەلامەت بوونیان بۆ بەكارهێنان". 

رێگاكانیش بریتیین لە:

- رێگای بورجەكە بۆ سەرشاخ.

- رێگای دۆڵەمیران بۆ سەرشاخ.

- رێگای ناسراو بە ئەحمەد گرێدەر بەرەو دۆڵەمیران و شاخی گۆیژەو ئەزمەڕ.

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بۆ بەرچاوڕوونی، لە ئێستادا سەرجەم ئەو رێگایانەی لە ناوچە شاخاوییەكانن مەترسییان لەسەرە بۆ شۆفێریكردن و تا دەتوانن سەردانی ئەو شوێنانە مەكەن و بەربەستكردنی ئەو رێگایانەی كە مەترسی تیادایە". 

روونشیكردووەتەوە:" لە پێناو سەلامەتی ئێوەدایە و بەهیواین ئێوەش هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەكانی هاتوچۆ تا هەمووان بەدووربن لە هەر رووداوێكی نەخوازراو".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا