راگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە باشماخەوە بۆ ئێران هەڵوەشایەوە

کوردستان 29/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، بڕیاری راگرتنی هاتوچۆ گەشتیاری بۆ ئێران هەڵوەشاوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاگادارکراینەوە کە ئەو بڕیارەی پێشوو هەڵپەسێردراوە و هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی دەبێت و ڕاناگیرێت و بەردەوام دەبێت لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ.

جێی ئاماژەیە، پێشتر دەروازەکە رایگەیاندبوو، كه‌ له‌كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هاتوچۆی گەشتیاری له‌ ده‌روازه‌ی باشماخ رادەگیرێت و تا كاتژمێر 7:00ی به‌یانی رۆژ شه‌ممه‌ 2ی 3ی 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا