دوای 10 ساڵ، کچێکی ئێزیدی رفێندراوی داعش ئازادکرا

عێراق 02/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، توانیان کچێکی ئێزیدی ئازاد بکەن کە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە رفێندرابوو.

ئەمڕۆ شەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوە کرد، کارمەندانی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراقی توانیان کچێکی ئێزیدی بەناوی (کۆڤان عیدۆ خەرتو) ئازاد بکەن، کە لە ساڵی 2014 و دوای کۆنترۆڵکردن شنگال لەلایەن رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە رفێندرابوو.

باسی لەوەش کرد، ئۆپەراسیۆنەکە بە پاڵپشتی زانیاری هەواڵگری ورد لەبارەی شوێنی کچەکە ئەنجامدرا، کە لەناو خاکی سوریادا بوو، کە دواتر گەڕێندرایەوە وڵات و بە خانەوادەکەی شاد کرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا