دوو رۆژی هەفتەی داهاتوو پشووە

کوردستان 07/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەگوێرەی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو رۆژی هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت پشووی فەرمی دەبێت.

لە رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمدا رۆژی 11ی ئەم مانگە کە دکاتە دووشەممە، یادی رێککەوتنی 11ی ئازاری 1970یە، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان کراوە بە پشوو، هەروەها رۆژی 14ی مانگیش کە دەکاتە پێنجشەممە، یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفای بارزانییە، بەهۆیەوە ئەو رۆژەش کراوە بە پشوو.

هاوکات، هەر بە پێی ئەو رۆژمێرە، رۆژانی 21، 22 و 23ی ئەم مانگە بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە بەهەمان شێوە پشوو دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا