"لە دهۆك و لە مانگێكدا زۆرترین ئاماری توندوتیژی دژ بە ژنان تۆماركراوە"

کوردستان 08/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئامارێكی تایبەت بە ئەو توندوتیژیانەی بەرانبەر ژنان لە هەرێمی كوردستان و لە ماوەی مانگێكدا تۆماركراون، بڵاوكرایەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ئاماری یەك مانگی سەرجەم توندوتیژییەكانی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە:" لەماوەی نێوان (23/1 بۆ 22/2/2024) لە پارێزگای هەولێر 268 حاڵەت و لە پارێزگای دهۆك  287 حاڵەت و لە پارێزگای سلێمانی 236 حاڵەتی سەرجەم جۆرەكانی توندوتیژی تۆماركراون".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەماوەی ئەو مانگەدا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان زۆرترین توندوتیژی لە پارێزگای دهۆك تۆماركراوە و لە پارێزگای هەڵەبجەش هیچ حاڵەتێكی توندوتیژی رووی نەداوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا