رووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی چەند کەسێکی لێکەوتەوە

کوردستان 11/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی گیانلەدەستدانی چەند کەسێکی بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند:" لەسەر رێگەی چەمی رێزان بۆ گوندی گەورەدێ لە ناوچەی بەردەقارەمان، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە مریشکی گواستووەتەوە، وەرگەڕا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوابەدوای گەیشتنی تیمە پەیوەندیدارەکان بە شوێنی رووداوەکە، تەرمی قوربانییەکان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".
هاوکات دەوترێت ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە خەڵکی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا