کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە راگەیەندرا

کوردستان 16/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند،  فەرمانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە رادەستی سەرۆکی زانکۆکە دەکات، دەشڵێت " لەمڕۆوە زانکۆی هەڵەبجە دەبێتە خاوەن کۆلێژێکی پزیشکی زۆر باش ".

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابانی هەڵەبجە رایگەیاند:" دەمەوێت ئەو موژدەیە بە هەموو لایەک رابگەیەنم، ئەمڕۆ فەرمانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە رادەستی سەرۆکی زانکۆکە دەکەم و لەمڕۆوە زانکۆکە دەبێتە خاوەن کۆلیژێکی پزیشکی ".

ئەوەشی خستەڕوو:" داوا لە خەڵک و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هاوکارمان بن بۆ ئەوەی زانکۆی هەڵەبجە ببێتە زانکۆیەکی زۆر باش و خاوەن کواڵێتییەکی بەرز".

وەزیری خوێندنی باڵا وتیشی:" بەداخەوە تاکو ئێستا وەکو پێویست قەرەبووی خەڵکی هەڵەبجە نەکراوەتەوە، لە دوای رزگارکردنی عێراق و لەناوچوونی رژێمی دیکتاتۆری بەعس، دەبووایە دەسەڵاتدارانی عێراق جیددیتر بن لە قەرەبووکردنەوە و بەجینۆسایدناساندنی هەڵەبجە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا