هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی راگەیاند

کوردستان 17/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
پەیامنێری BMC رایگەیاند:" بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە و بەوهۆیەشەوە، لە ئێستادا سەرجەم کاروباری ئەو هاوڵاتییانە راگیراوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کردووە.
هاوکات ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند:" نازانین دۆخەکە بەرەو کوێ دەچێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە ئێستادا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان نەکەن".
شایەنی باسە جگە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، دەنگۆی ئەوە هەیە کارمەندانی بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی سنوورەکەش بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا