دكتۆر یوسف گۆران پشيتوانی لە كەمپینێكی زانكۆی سلێمانی دەكات

کوردستان 18/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لێپسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان بە سەدان كتێبی بەخشییە كەمپینێكی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی.

 پاش راگەیاندنی یەكەمین كەمپینی كۆكردنەوە و پێشانگای بەخشینی كتێب لەزانكۆوە بۆ كۆمەڵگە بەشێوەیەكی بێبەرامبەر، ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسان و ڕێكخراوەكان بەردەوامن لەپاڵپشتی كردنی كەمپینەكە.

لەلایەكی دیكەشەوە، لەم چوارچێوەیەدا، دكتۆر یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان، بڕی 224 كتێبی بەخشییە كەمپینەكە.

لەنێو كتێبەكانیشدا 50، سەرچاوەی جیاوازی بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی تێدابوو. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا