گۆڕان: پێویستمان بە هەڵبژاردنە

کوردستان 19/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکی لەبارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاوکردەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لەپێناو پڕۆسەی دیموکراسی، گەڕانەوە بۆ دەنگ و ئیرادەی هاونیشتمانیان، رەوایەتیدان بە دامەزراوەکانی هەرێم، پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە".
باسی لەوەشکرد:" باشترین بژاردە لەبەردەم هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە، بە بەشداری و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنە سیاسییەکان، هەڵبژاردنێک وەڵامگۆی پێداویستییە نیشتمانی، یاسایی، دامەزراویی و بە پیرەوەچوونی یان و گوزەران و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بێت".
روونیشیکردەوە:" لە هەمووی گرنگتر، لە رێگەی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی کوردستانەوە، نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم بکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا