میدیای فەرمی یەکێتی دەڵێت، به‌غدا 15 رۆژه مووچه‌ی ناردوه‌و تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتووه.
ئەمڕۆ شەممە، PUK Media، میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، نزیكه‌ی 15 رۆژه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕ‌ی 608 ملیار دیناری وه‌ك مووچه بۆ هه‌رێم ناردووه، به‌ڵام تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتووه‌و ئاماده‌نییه دابه‌شی بكات.
دەشڵێت، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات و تیمه وه‌زارییه‌كه‌شی له‌حكومه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات "پێویسته مافی موچه‌خۆران ده‌سته‌به‌ر بكرێت".
هەر لەو بارەیەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاندووە، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆراندایه و داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه هاتووه به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات.
وتووشیەتی، یه‌كێتی له‌ساڵی 2014ه‌وه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆراندایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌وڵیداوه، ئێستاش پێمانباشه هه‌رچی زووه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ مووچه هاتووه، تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات، چونكه له‌مانگی ره‌مه‌زانداین و هاووڵاتیان له‌چاوه‌ڕ‌وانیی مووچه‌كانیاندان و پێویستیان پێیه‌تی.