"سەرەڕای دۆخی موچە و ژیانی فەرمانبەران، ناوەندە تەندروستییەكان داناخەین"

کوردستان 26/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەبارەت بە كێشەی موچەی تەواوی فەرمانبەران و ئەو دۆخەی ئێستا بۆ هاوڵاتیان هاتووەتە پێشێ، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین سەبارەت بە داخستنی ناوەندە تەندروستییەكانی سنوورەكە روونكردنەوە دەدات.

 بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئاگاداری هاوڵاتیانی سنورەكەمان دەكەین  ئێمە وەك ناوەندە تەندروستیەكانی سنورەكەمان درك بەو دۆخە سەختەداراییەی بەرۆكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و خەڵكی گرتووە دەكەین، بەڵام نامانەوێت سەرەڕای خراپی گوزەرانی موچەخۆران ببینە هۆكارێك دیكە بۆ قورستركردنی ئەركی سەرشانی هاوڵاتیان لەو دۆخە سەختەدا".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بۆیە ناوەندە تەندروستیەكانمان بەئەركی سەرشانی خۆیانی دەزانن خزمەتی هاوڵاتیان بكەن، چونكە كاری ناوەندە تەندروستیەكان مامەڵەی راستەوخۆیە لەگەڵ گیانی هاونشتیمانیان و پەیوەندی بەمردن و ژینەوە هەیە، بۆیە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایمان ویژدانمان رێگەمان پێنادات دەرگای ناوەندە تەندروستیەكان بەڕووی خەڵكی خۆماندا دابخەین لەهەستیارترین حاڵەتی مردن و ژیندا".

روونیشیكردەوە:" هیواخوزین ئەم دۆخە نەخوازراوە داراییە بەزووترین كات كۆتایی پێبهێندرێت و موچەی فەرمانبەران دابەشبكرێت دۆخی ژیانیان ئاسایی بكرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا