حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڕیاردەدات

کوردستان 27/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بڕیاریدا و ئەمڕۆ خشتەکە رادەگەیەندرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی BMC لە سەرچاوەیەکی بەشداربوو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکەوتووە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بەدەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات لە سبەی پێنجشەممەوە، بۆ ئەوەش ئەمڕۆ چوارشەممە خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت.

هەروەها، ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە بەدەر لەوە، بڕیاردراوە راستەوخۆ دوای جەژنی رەمەزان، لە ئەگەری ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە، حکومەتی هەرێم دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار.

هەر سەبارەت بە مووچەی مانگی شوبات، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە کە لەماوەی دابەشکردنی مووچەدا، کارمەندانی ژمێریاری فەرمانگە و وەزارەتەکان و فەرمانبەرانی بانکەکان پشوو وەرناگرن بۆ خێراکردنی پڕۆسەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا