هاتووچۆی سلێمانی بایكۆتی شكاند

کوردستان 31/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پاش ئەوەی مووچەی بەشێكی زۆری وەزارەتەكان دابەشكرا، كارمەندانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بایكۆتیان شكاند.

 بەختیار محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بایكۆتیان شكاندووە".

دەوام لە فەرمانگەكەمان ئاسایی بووەتەوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە ئێستادا دەوام لە فەرمانگەكەمان ئاسایی بووەتەوە و مامەڵەی هاوڵاتییانش راییدەكەین".

بەهۆی دابەشنەكردنی مووچە و دواكەوتنی بۆ ماوەی 60 رۆژ، زیاتر لە هەفتەیەك كارمەندانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دیكە بایكۆتی دەوامیان كرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا