بەغدا مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی خەرجکرد

کوردستان 04/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا وەزارەتی دارایی عێراق خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی راگەیاند.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند:" مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجکرا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان راسپێردراون".

 لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا باس لە خەرجکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان نەکاوە و ئاماژەی بەوەکراوە:" لیستی مووچەی ئەو شوێنانە پێویستی بە وردبینی زیاترە".
باس لەوەشکراوە:" حکومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆدایە لە رەوایی و دروستی ئەو زانیاری و داتایانەی کە پێشکەشی بەغدای کردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا